رووداو- واشنتن
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ تۆڕی میدیایی رووداو رایگەیاند کە گروپی ئەنساروئیسلام کە مەلا کرێکار سەرکردەی بوو لە لیستی تیرۆری ئەو وڵاتەیە.
جێن ساکی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە وەڵامی پرسیارێکی رووداودا گوتی: "حكومه‌تی ئه‌مریكا ساڵی 2006 (ئه‌نسارولئیسلام)ی خسته لیستی گرووپه تیرۆرییسته تایبه‌ته‌كانه‌وه، كه دڵنیام تۆ لێی ئاگاداریت. به‌هۆی ئه‌وه‌ی خراوه‌ته لیستی تیرۆره‌وه، ئه‌مریكا رێگه ده‌گرێت له هاووڵاتییه‌كانی به‌شداربن له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ گرووپه‌كه‌دا و به‌رژه‌وه‌ندی و موڵكه‌كانی بڵۆككردووه".
رۆژی 27/3/2012 دادگای بەرایی ئۆسلۆ حوكمی 6 ساڵی زیندانی بەسەر مەلا كرێكاردا سەپاند، دواتر دادگای پێداچوونەوەی نەرویج ئەو حوكمەی بۆ دوو ساڵ و 10 مانگ كەمكردەوە و رۆژی 25ی كانوونی دووەمی 2015 ئازادكرا.
نەجمەدین فەرەج ناسراوە بە (مەلا كرێكار) لە ساڵی 1954 لە دایكبووە، هەڵگری بڕوانامەی ماستەرە لە زانستی فەرموودە، یەكێك لە سەركردە دیارەكانی بزووتنەوەی یەكبوونی ئیسلامی بوو، دوای هەڵوەشاندنەوەی بزووتنەوە لە ساڵی 2001 یەكگرتنی هەردوو گروپی جوندولئیسلام و تەوحید مەلا كرێكار بەئەمیری ئەو گرووپە هەڵبژێردرا كە لە 27ی نیسانی 2005 لە لایەن وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا خرایە لیستی تیرۆر. كرێكار جگە لەوەی ئیسلامییەكی جیهادییە، لە هەمان كاتدا لە بواری نووسین و وەرگێڕان چەند بەرهەمێكی هەیە و خاوەنی چەند دیوانێكی شیعرییە.
چاوەڕوانی راپۆرتێکی هاوکارمان نامۆ عەبدوڵڵا بن لەو بارەیەوە..
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ