رووداو- سلێمانی
سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەری عێراق بە مەبەستی سەردانیکردنی مام جەلال، گەیشتە سلێمانی.
نووری مالیکی، سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەری عێراق، بە مەبەستی سەردانیکردنی مام جەلال، دوای ئەوەی لە ئەڵمانیا گەڕایەوە باشووری کوردستان، لە رێی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی گەیشتە شارەکە و سەردانی ماڵی مام جەلالی لە دەباشان کرد.
ئاڵا تاڵەبانی، پەرلەمانتاری عێراق و ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "مالیکی ئەمڕۆ گەیشتە سلێمانی، بە مەبەستی سەردانیکردن، بەخێرهاتنەوە و پرسین لە رەوشی تەندروستی مام جەلال".
بەپێی زانیارییەکانی رووداو، خوزەیر خوزاعی، جێگری جەلال تاڵەبانی، سەرۆککۆماری پێشووی عێراق، یاوەری نووری مالیکی دەکات.

