رووداو-کەرکووک
سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیشتە کەرکووک و لەگەڵ هێزەکانی پێشمەرگە کۆبووەوە.
مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کەرکووک لەلایەن بەرپرسانی حیزبە کوردییەکانی ئەو شارەوە پیشوازی لێکرا. هەروەها محەممەدی حاجی مەحموود، سکرتێری گشتی حیزبی سۆسیالیست بە چەکەوە لە پێشوازیدا بوو.
مەسعود بارزانی لە کۆبوونەوەی لەگەڵ هێزەکانی پێشمەرگە لە شاری کەرکووک، رایگەیاند، "ئامادەم وەک پێشمەرگە چەک هەڵبگرم".
سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەروەها رایگەیاند، کە "هەرکاتێک کەرکووک گەڕایەوە سەر هەرێمی کوردستان، دەبینن کورد چەند سەخاوەتە".
مەسعود بارزانی جەختی لە پێکەوە ژیانی ئاشتییانە لە کەرکووک کردەوە و لەبارەی مافی نەتەوەکانی کەرکووک رایگەیاند، "داکۆکی لە مافی نەتەوەکانی کەرکووک دەکەین".
بارزانی هەروەها رایگەیاند، "سازش لەسەر بستێکی خاکی کوردستان ناکەین".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ