رووداو – هەولێر نەوزاد هادی، سەرۆكی لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر جەختدەكاتەوە كە لێدانی خەندەق لەنێوان هەولێر و كەركووك بۆ پاراستنی ئەمنییەتە. وەك خۆیشی دەڵێ سەری سوڕماوە لەو لێدوانەی نەجمەدین كەریم كە لەو بارەوە داویەتی. نەجمەدین كەریم، سەرۆكی لیستی یەكێتی لە كۆبوونەوەیەكیدا لەگەڵ كۆمیتەی زانكۆ و پەیمانگاكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان گوتبووی "لێدانی خەندەق بە دەوری سنووری هەرێمی كوردستان جێگەی شەرمەزارییە و بۆ جیاكردنەوەی كەركووكە لەگەڵ هەرێمی كوردستان". نەوزاد هادی لە لێدوانێكدا بۆ تۆڕی میدیایی رووداو وێڕای دەربڕینی سەرسوڕمانی خۆی لەبارەی ئەو لێدوانەی نەجمەدین كەریم، رایگەیاند "ئەو لێدوانە دوورە لە راستی و هیچ پەیوەندی بەو بابەتەوە نییە". گوتیشی "ئەو پشتێنە ئەمنییەی لێدەدرێت بۆ پاراستنی ئەمنییەتی هەولێرە". نەوزاد هادی گوتیشی "نەجمەدین كەریم بچێت خۆی بە ئەمنییەتی كەركووكەوە سەرقاڵ بكات باشترە لەوەی ئەو جۆرە دەستەواژانە بەكاربهێنێت".
جیهان29-10-2026کۆمیسیاری باڵای مافەکانی مرۆڤ بۆ رووداو: دەسەڵاتی یاسا لە سووریا دەبێت هەموو سوورییەک و کەمینەکانیش بگرێتەوە