رووداو- خانەقین
بەرپرسێکی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێ چەکدارە عەرەبە سوننەکان، هێزی پێشمەرگە لە ناوچە مینڕێژکراوەکان ئاگادار دەکەنەوە.
جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا، به‌رپرسى لقى 15ی خانه‌قینى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان سەبارەت بە گرژییەکانی سنووری زنجیرە چیای حەمرین، به (رووداو)ى راگەیاند "هێزه عه‌ره‌به سوننه‌كان له‌گه‌ڵ كورد ته‌بان، هیچ كێشه‌یه‌كیان له‌گه‌ڵ كورد نییه و به پێشمه‌رگه‌كانى ئێمه‌یان گوتووه كه چه‌ند جێگه‌یه‌كیان بۆ هێزى سوپاى عێراقى مینڕێژكردووه كه ئاگادارى ئه‌وه بن. ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێ كه عه‌ره‌بى ئه‌و ناوچه‌یه كوردیان پێباشتره له هێزى عێراقى كه ئه‌منیه‌تى ناوچه‌كه‌یان بپارێزێت".
جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا سەبارەت بە دەنگۆی ناردنی هێزی زیاتری پێشمەرگە بۆ ناوچەکە گوتی "تا ئێستا له‌لایه‌ن سه‌ركردایه‌تى خۆمانه‌وه هیچ شتێکمان لەو بارەوە پێڕانەگەیەندراوە".
به‌رپرسى لقى 15 پارتى راشیگه‌یاند "ئه‌گه‌ر بێتوو هێزیى پێشمه‌رگه له سنووره‌كانى كوردستاندا جێگیر بكرێت كارێكى باشه، ئێمه وه‌ك پارتى ئاماده‌ى هه‌موو كارێكین ئه‌گه‌ر سه‌ركردایه‌تى خۆمان ئه‌مرمان پێبكه‌ن".
ئەمڕۆ هەینی، سه‌رچاوه‌یه‌ك له مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان به (رووداو)ى راگه‌یاند "بە مەبەستی تاوتوێ کردنی دوایین گۆڕانکارییەکانی کوردستان و ناوچەکە، كاژێر 3ی دوانیوەڕۆی سبه‌ى شەممە، مه‌كته‌بى سیاسى یەکێتی كۆده‌بێته‌وه".
سەرچاوەکە راشیگەیاندووە "چه‌ند ئه‌ندامێكى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى بیریان له‌وه كردووەته‌وه ئه‌مه دەرفهتێكى مێژووییه بۆگهڕاندنهوهى ئه‌و ناوچانه، هەربۆیە پێویستە هێزى پێشمه‌رگه له ناوچه‌كه‌دا جێگیر بكه‌ن به‌تایبه‌ت لە سنوورى زنجیرە چیاكانى حه‌مرین كه ئێستا عه‌ره‌بى عه‌شایه‌رى سوننه و گرووپى نه‌قشبه‌ندى شه‌ڕى تێداده‌كه‌ن دژی سوپاى عێراقى".
بەڵام شێركۆ میروه‌یس، به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ندى خانهقهینى یه‌كێتى راگه‌یاند "ئاگاداری ئەو کۆبوونەوەیە و دەنگۆی ناردنی هێزی زیاتر بۆ ناوچەکە نییە".



