رووداو- قامشلۆ
لە گوندی لەتیفییەی سەر بە شاری قامشلۆ، ماوەی 10 رۆژە هێزێکی سەربازی تورکیا سنووری رۆژئاوای کوردستانی بەزاندووە. هێزەکە بەدرێژایی کیلۆمەترێک سنووریان بەزاندووە و لەنێو زەوی جووتیارانی كورد خەندەقیان لێداوە.
هاونیشتمانیيةكى كورد لە گوندی لەتیفییە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، بەدرێژایی کیلۆمیترێک و قۆڵایی 20 مەتر، هێزێكی سوپای تورکیا تێلبەندەکانیان بەزاندوون و ئێستاش هیچ هێزێکی یەپەگە و ئاسایشی خۆسەریی دیموکراتیك لەو ناوچەیە نابینرێن.
هەروەها هاونیشتمانییەكی دیکەی گوندی لەتیفییە بۆ رووداو ئاشکرایکرد، سوپای تورکیا داوایان لە جووتیاران کردووە دەبێ 10 مەتر لەو شوێنانە دووربکەونەوە کە سوپا تێیدا جێگیر بووە.
گوندی لەتیفیە بەدووری 5 کیلۆمەتر دەکەوێتە باکووری رۆژهەڵاتی شاری قامشلۆ، فەرماندەکانی سوپای تورکیا لەسەر سنوور رایانگەیاندووە، بڕیاری جێگیرکردنی هێزیان لەو ناوچەیە لە ئەنقەرەوە پێگەیشتووە و دەیانەوێت سنوورەکانی خۆیان بپارێزن.
تاوەکو ئێستا یەکینەکانی پاراستنی گەل YPG هیچ لێدوانێکیان لەبارەی بەزاندی سنووری رۆژئاوای کوردستان لەلایەن سوپای تورکیاوە نەداوە و هیچ هێزیزێکیشیان لەو گوندە نابینرێ.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ