رووداو – هەولێر
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست تۆڕی میدیایی رووداو كەوتوون، بڕیارە ئەمڕۆ نەوشیروان مستەفا، كۆبوونەوەیەكی دووقۆڵی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی ئەنجام بدات.
ئەمڕۆ دووشەممە نەوشیروان مستەفا، رێكخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان، سەردانی پیرمام دەكات و دووقۆڵی لەگەڵ مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان كۆدەبێتەوە.
بەپێی زانیارییەكانی (رووداو)، نەوشیروان مستەفا، بەتەنیا سەردانەكە ئەنجام دەدات و هیچ شاندێكی بزووتنەوەی گۆڕان یاوەری نابێ لەو سەردانەدا.
دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ بارزانی، نانی نیوەڕۆش پێكەوە دەخۆن و دواتر رێكخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان سەردانی نێچیرڤان بارزانی دەكات و مەسەلەی پێكهێنانی كابینەی هەشتەم و بەشی گۆڕان لەو حكومەتەدا تاووتوێ دەكرێ.
هەڵسوڕاوێكی دیاری بزووتنەوەی گۆڕان لەبارەی بەشی گۆڕان لە حكومەتی داهاتوو بە (رووداو)ی گوت "ئەگەر ژمارەی وەزارەتەكان وەك خۆی بمێنێتەوە كە 18 وەزارەتن، بزووتنەوەی گۆڕان داوای چوار وەزارەت دەكات، كە یەكێكیان سیادی دەبێ".
ئاواتی شێخ جەناب، كە یەكێكە لە هەڵسوڕاوە دیارەكانی گۆڕان، گوتیشی “ئەوەی شارەزاییمان هەبێ لەسەر رەفیقەكەی خۆمان (نەوشیروان مستەفا) سەردانی موجامەلە ناكات و خۆی وایە، بۆ هەر سەردانێك ئەگەر ئەنجامی هەبێ ئەوا سەردانەكە دەكات و ئەگەر ئەنجامی نەبێ نایكات”. گوتیشی "لەهەموو حاڵەتێكدا ئەو سەردانە باشە، چونكە هەر هیچ نەبێ بەستەڵەكی پەیوەندی نێوان گۆڕان و پارتی دەتوێتەوە".

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ