هاوكاری ئەو قوتابخانانە دەکرێت کە تایبەتن بە ئاوارە عەرەبەکان

25-04-2015
مەحموود یاسین کوردی
نیشانەکردن ئاوارە عەرەبەکان یونسێف
A+ A-
رووداو- هەولێر

وەزارەتی پەروەردەی عێراق و یونسێف هاوكاریی قوتابخانە ئاوارە عەرەبەكانی هەرێمی كوردستان دەكەن.


جەمال كۆچەر، پەرلەمانتاری عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لەدوایین سەردانی لیژنەی پەروەردە لە پەرلەمانی عێراق و وەزارەتی پەروەردەو شاندی یونسێف بۆ هەرێمی كوردستان و كۆبوونەوەیان لەگەڵ وەزیری پەروەردەی هەرێمی كوردستان باسی رەوشی قوتابییە ئاوارەكان و ئامادەسازی بۆ تاقیكردنەوەكانی كۆتایی ساڵ کراوە.

لە هەولێر و سلێمانی و دهۆك و گەرمیان ژمارەیەک قوتابخانە بۆ ئاوارە عەرەبەكان تەرخانكراوە، كە بە زمانی عەرەبی دەخوێنن، تەنیا لە پارێزگای دهۆك 134 قوتابخانە هەیە، بۆیە لەگەڵ نزیكبوونەوەی وادەی تاقیكردنەوەكانی ساڵ لە حاڵەتی قەیرانی دارایی لە هەرێمی كوردستان ئەو قوتابخانەو قوتابیانە پێویستیان بە هاوكاری و دابینكردنی پێداویستییەكانی تاقیكردنەوە هەیە.

بە پێی قسەی ئەو پەرلەمانتارە، رێكخراوی یونسێفی سەر بەتەوە یەكگرتووە بۆ هەر قوتابخانەیەك بڕی 4 هەزار دۆلار و وەزارەتی پەروەردەش بڕی 5 ملیۆن دیناری تەرخانكردووە بۆ دابینكردنی پێداویستی و چاككردنەوەی قوتابخانەكان.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە