سەرۆکوەزیرانی سوێد گەیشتە هەولێر

24-10-2016
راوچی حەسەن @Rawchihasan
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆکوەزیرانی سوێد کرد
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆکوەزیرانی سوێد کرد
نیشانەکردن سوێد. کوردستان
A+ A-

رووداو - هەولێر 

سەرۆکوەزیرانی سوێد بەسەردانێک گەیشتە هەولێر و لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر پێشوازی لێکرا.


سەنگەر عەبدولڕەحمان، پەیامنێری رووداو گوتی "ستێڤان لۆڤێن، سەرۆکوەزیرانی سوێد گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و لەلایەن نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و جێگرەکەی پێشوازی لێکرا".

لە پێشوازی سەرۆکوەزیرانی سوێد ژمارەیەک لە بەرپرسانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشدارن و  بڕیاریشە لەگەڵ مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە.

ستێفان لۆڤێن، سەرۆکوەزیرانی سوێد:



لە21ـی تەمووزی 1957  لەدایکبووە.

بووەتە ئەندامی سەندیکاکانی پیشەوەران و کانزاکاران.

ساڵی 2006 بووەتە سەرۆکی سەندیکای پیشەوەران و کانزاکاران.

لە ساڵی 2012ـەوە سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی سوێدە.

لە ساڵی 2014ـەوە بووەتە سەرۆکوەزیرانی سوێد.

بەوە ناسراوە، کە سیاسەتێکی نەرمی بەرامبەر بە کۆچبەران هەیە.

لە ساڵی 2015دا رێگەی بە زیاتر لە 150 هەزار کۆچبەر داوە بچنە نێو سوێد.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە