رووداو- جەلەولا
شەوی رابردوو هێزەكانی پێشمەرگە هەردوو گەڕەكی وەحدە و تەجنیدیان كۆنتروڵكردن، بەڵام دوو قەناس زیانێكی زۆریان بە پێشمەرگە گەیاند، بەپێی زانیارییەكانی رووداو 8 پێشمەرگە شەهیدبوون و 19 پێشمەرگەش برینداربوون.
پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداو لە جەلەولا رایگەیاند، چەكدارەكانی داعش هێرشیانكردووەتەوە سەر ئەو شوێنانەی لەلایەن هێزەكانی پێشمەرگەوە كۆنترۆڵكرابوون و تەواوی ئەو ناوچانە كەوتوونەتەوە دەست چەكدارانی داعش.



