رووداو ـ
هێزی پێشمەرگە به سهرپهرشتی مەحمود سەنگاوی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەرەو ناحییەی قەرەتەپەی سەر بە پارێزگای دیالە بەڕێکەوتن گەیشتنە ئەو شارۆچکەیە.
ئومێد شێخ لەنگەری، بەرپرسی نووسینگەی مەحمود سەنگاوی، بە (رووداو)ی راگەیاند: "وەک هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە ئامادەباشیداین بۆ هەر رووبەڕووبوونەوەیهک ئەگەر هاتوو چەکداران یاخود سوپای عێراق هێرش بکەنە سەر ئەو ناوچانەی کوردی تێدایە".
گوتیشی: "چەکداران لەگەڵ هێزی سوپای عێراق شەڕ دەکەن و تا ئێستا ئێمە دەستوەردانمان نەکردووە".
بهرپرسی نووسینگەی مەحمود سەنگاوی، ئەوەشی گوت "سوپای عێراق ناتوانێ بەو شێوەیە شەڕی زەمینی بکات، بۆیە زانیاریی هەیە بڕیاریانداوە بە هێزی ئاسمانی له خۆپێشاندهرو چهكداران بدەن بۆ کونترۆڵکردنی دۆخەکە".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ