رووداو- DHA
هاوسەرۆکی پارتی یەکێتی دیموکراتی PYD رایدەگەیەنێ: "رۆژێک هەر دەبێ ئەو عەرەبانەی هێنراونەتە ناوچە کوردییەکان دەربکرێن" ئاماژە بەوەش دەکات: "لە حەسەکە و قامیشلۆ بارەکە زۆر هەستیارە، ئەگەر بەو شێوەیە بەردەوام بێ، شەڕی نێوان کورد و عەەب روودەدات".
ساڵح موسلیم، هاوسەرۆکی پارتی یەکێتی دیموکراتی PYD، لە میانی بەشداریکردنی لە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنی STERK TV ئاماژەی بەوەدا: "لە ئەنجامی سیاسەتەکانی دەوڵەتی سووریا، عەرەب هێنراون و لە ناوچە کوردییەکان نیشتەجێ کراون، ئەو گوندانەی ئەوان تێیدا دەژین هەموویان گوندی کوردین".
موسلیم گوتیشی: "ئەگەر کورد نەبن، لە سووریا ئازادی و دیموکراسی بەدی نایەت"، هەروەها سەبارەت بە هەڵوێستی تورکیا بەرامبەر ئیدارەی کاتیی خۆبەڕێوەبەری، کە لەلایەن PYD و چەند پارت و رێکخراوێکی دیکەوە راگەیەنراوە گوتی: "ئێمە خەریکین نێوماڵی خۆمان دروستدەکەین، بۆچی خەڵکی دیکە بۆیان هەبێ قسەی لەسەر بکەن، ئەگەر لە بەهانەش دەگەڕێن ئەوە شتێکی دیکەیە".
موسلیم ئەوەیشی خستەڕوو، کە لە پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا رازین: "ئەگەر لە تورکیا کوردەکان قەبوڵ بکرێن، دواجار لە وڵاتانی دیکەش کورد قەبوڵ دەکرێن".
هەروەها گوتی: "کورد زیان لە تورکیا نادەن، هەر لەسەرەتاوە وەک برا بەیەکەوە دەژین، ئەوەندە ساڵەیە سەرچاوەکانی ئەو وڵاتە بەکاردەهێنن، ئەگەر هەر بەربەستێک بێتە بەردەمی ئەوان، ئەوە دەبێتە بەربەست لەبەردەمی ئێمەش".