سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لەسەر "ناوزڕاندن"ی ئێڤار ئیبراهیم پەیامێك بڵاودەكاتەوە

22-11-2014
رووداو @Rudawkurdish
نیشانەکردن ئێڤار ئیبراهیم
A+ A-

رووداو - هەولێر

رابوون مەعر‌ووف، سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك پەیامێكی بە ناونیشانی (دژی ناوزڕاندن) بڵاوكردووەتەوە‌و تێیدا ئیدانەی ئەو هێرشانە دەكات، كە دەكرێنە سەر ژنە پەرلەمانتارێكی گۆڕان.

سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لەو پەیامەیدا ئاماژە بەو هێرشانە دەكات كە لەم دواییانەدا وەك خۆی دەڵێ لەلایەن "هەندێك كەس و ناوەندە"ەوە دەكرێنە سەر ئێڤار ئیبراهیم سەرۆكی لیژنەی داكۆكیكردن لە مافەكانی ئافرەتان لە پەرلەمانی كوردستان و ئەندامی فراكسیۆنی گۆڕان.

رابوون مەعروف ئەو هێرشانە بە "ناوزڕاندن" لە قەڵەم دەدات و دەڵێ: "ماوەیەكە لە رێگای فەیسبو‌وكەوە بە زمانێكی ناشرین و ناشارستانی پەلامار و هێرشدەكرێتە سەر پەرلەمانتاری فراكسیۆنی ئێمە ئێڤار ئیبراهیم. شێواز و زمانی هێرشەكان بۆسەر ئێڤار گوزارشت لە نزمی ئاستی بیركردنەوەی ئەو كەس و ناوەندانە دەكات، لە كاتێكدا قسەیەكی ماناداریان نیە بیڵێن، پەنا بۆ ناوزڕاندن دەبەن".

سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان هەروەها دەڵێ "ئەركی دامودەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستانە بە رێكاری یاسایی رێگە بگرن لە تەشهیر بە ژنە چالاكەكان و فرسەت نەدەنە كەسانێكی بێباك و سەرەڕۆ تیرۆری كەسایەتی ژنە هەڵسوڕاوەكانی كوردستان بكەن".

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە