قەرەیلان: پرۆسەی ئاشتی بۆ ئێمە کۆتایی پێهاتووە

22-09-2014
بێستون عوسمان
نیشانەکردن قەرەیلان كۆبانی
A+ A-

رووداو - هەولێر

موراد قەرەیلان رایدەگەیێنێت،"ئیرادەی تورکیا لە پشت گەمارۆدانی کۆبانێوەیە لەلایەن داعشەوە و ئیدی پرۆسەی ئاشتی بۆ ئێمە کۆتایی پێهاتووە".

موراد قەرەیلان، ئەندامی کۆنسەیی رێڤەبەرایەتی کۆما جڤاکێن کوردستان KCK، لە چوارچێوەی بەشداریکردنی لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ تەلەفزیۆنی Sterk، رایگەیاند ئیرادەی تورکیا لە پشت گەمارۆدانی کۆبانێوەیە لەلایەن داعشەوە و لەبەرئەوە ئیدی پرۆسەی ئاشتی بۆ ئەوان کۆتایی پێهاتووە.

قەرەیلا ئیدانەی هەڵوێستی هێزە ئەمنییەکانی تورکیاشی کرد و گوتی،" رەفتارەکانی پۆلیسی تورکیا بەرامبەر پەنابەرانی رۆژئاوا لەسەر سنوور راگەیاندنی جەنگە دژی کورد". ئەوەشی خستەڕوو کە لە رووی جوگرافییەوە ئەستەمە بۆ هێزەکانی پێشمەرگە و گەریلاکانی PKK بگەنە کۆبانی.

قەرەیلان جەختی لەسەر دڵنیایی خۆی کردەوە کە تورکیا بەشێکە لەو پیلانەی دژی کۆبانى دەگێڕدرێت، بەڵام گوتی کۆبانی هیچ کاتێک تەسلیم نابێت.


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە