کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

رووداو- هەولێر

رووداو- هەولێر

kurdistan

سەرۆكی هەرێمی كوردستان پاڵپشتی لە پەیامەكەی ئۆجەڵان دەكات

رووداو سۆرانی

رووداو سۆرانی

22-03-2013
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو سۆرانی
رووداو سۆرانی22-03-2013

بابەتی پەیوەندیدار

زەهرا کازم سەدر: کێشەکانی بەغدا و هەولێر بە سازش و گفتوگۆ چارەسەردەکرێن
هەڤپەیڤین26-11-2026

زەهرا کازم سەدر: کێشەکانی بەغدا و هەولێر بە سازش و گفتوگۆ چارەسەردەکرێن

براکۆ شوانی: یەکێتی و پارتی بۆ پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان ناکۆکییەکانیان وەلاناوە
عێراق26-11-2026

براکۆ شوانی: یەکێتی و پارتی بۆ پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان ناکۆکییەکانیان وەلاناوە

بناس دۆسکی: دوو پەرلەمانتاری کورد واژۆی پاڵپشتییان بۆ بڕیارەکانی عەلی زەیدی کردووە
عێراق26-11-2026

بناس دۆسکی: دوو پەرلەمانتاری کورد واژۆی پاڵپشتییان بۆ بڕیارەکانی عەلی زەیدی کردووە

سەرۆکی هەرێمی کوردستان وێڕای پاڵپشتی و پێشوازی لە پەیامەکەی عەبدوڵڵا ئۆجەڵان دەڵێ "ئەوەیان ئەو رێگە راست و دروستەیە كە چەندین ساڵە پێداگیریمان لەسەر كردووە كە پرسی كورد سیاسییە".

ئەمڕۆ هەینی، مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکدا سەبارەت بە پەیامی نەورۆزی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، سەرۆکی بەندکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان PKK رایگەیاند "پەیامەكەی بەڕێز عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە نەورۆزی ئەمساڵدا كە تێیدا داوای كۆتاییهێنان بە توندوتیژی و گرتنەبەری شێوازی سیاسی و دیموكراتیانە دەكات هەنگاوێكی گرنگە بۆ چارەسەركردنی ئاشتیانەی پرسی كورد. وێڕای پاڵپشتی و پێشوازی لەو پەیامەی بەڕێز ئۆجەڵان پێمان وایە ئەوەیان ئەو رێگە راست و دروستەیە كە چەندین ساڵە پێداگیریمان لەسەر كردووە كە پرسی كورد سیاسییە. ئەو پرسە نە لەڕێگەی سەربازی و نە بە شێوازی چەكداری چارەسەر ناكرێت".

سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێ پێویستە وەک ستراتیژییەك سەیری پرۆسەی ئاشتی بکرێت، نەک تاكتیكێكی سیاسی و كاتی "پڕۆسەی ئاشتی بابەتێكە پێویستی بە پابەندبوون بە پڕەنسیپی سەرخستنی ئاشتی و پشوودرێژیی هەموو لایەك هەیە و پێویستە وەك ستراتیژییەك سەیر بكرێت نەك تاكتیكێكی سیاسی و كاتی. داوا لە هەموو لایەنەكان دەكەین بە جیدی هاوكار بن بۆ ئەوەی هەنگاوی پڕاكتیكی لە ئاراستەی جێبەجێبوون و بەرقەراربوونی ئاشتی و چارەسەربوونی سیاسی و ئاشتیانەی پرسی كورد بهاوێژرێت". 

مەسعود بارزانی ئامادەیی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ یارمەتیدانی سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا دەردەبڕێ و رایدەگەیەنێت "هەرێمی كوردستانیش وەك چۆن ساڵانی پێشوو ئامادەی یارمەتیدانی پڕۆسەی ئاشتی بووە ئێستایش ئامادەیە بە هەموو تواناییەكییەوە یارمەتیی هەر دوولا بدات بۆ سەرخستنی ئاشتی و چارەسەری سیاسیانەی پرسی كورد لە توركیا".

بابەتی پەیوەندیدار

زەهرا کازم سەدر: کێشەکانی بەغدا و هەولێر بە سازش و گفتوگۆ چارەسەردەکرێن
هەڤپەیڤین26-11-2026

زەهرا کازم سەدر: کێشەکانی بەغدا و هەولێر بە سازش و گفتوگۆ چارەسەردەکرێن

براکۆ شوانی: یەکێتی و پارتی بۆ پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان ناکۆکییەکانیان وەلاناوە
عێراق26-11-2026

براکۆ شوانی: یەکێتی و پارتی بۆ پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان ناکۆکییەکانیان وەلاناوە

بناس دۆسکی: دوو پەرلەمانتاری کورد واژۆی پاڵپشتییان بۆ بڕیارەکانی عەلی زەیدی کردووە
عێراق26-11-2026

بناس دۆسکی: دوو پەرلەمانتاری کورد واژۆی پاڵپشتییان بۆ بڕیارەکانی عەلی زەیدی کردووە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە