رووداو - شنگال
ئەمڕۆ پێشمەرگە لە چەند گەڕەکێکی شنگال لە دیوی باکووری رۆژئاوای شارەکەوە پێشڕەویان کرد و چەند گەڕەکێکی شنگالیان کۆنترۆڵکردنەوە، سەرچاوەکانی پێشمەرگە لە بەرەکانی شەڕەوە دەڵێن، چەکدارانی داعش لە نێو خانووەکانی شنگالدا بە قەنناس شەڕدەکەن، بەشێکی زۆریشیان بە تایبەت چەکدارە عەرەبەکان هەڵهاتوون.
فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان بەردەوام چەکدارانی داعش دەکەنە ئامانج، بە پێی سەرچاوەکانی پێشمەرگە سەدان چەکداری داعش لەو شەڕانەدا کوژراون، ژمارەیەکی زۆریشیان بە هۆی بۆمببارانی فڕۆکەکانەوە بوون بە ژێر داروپەردووی بینا و خانووەکانەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ