رووداو - ئامەد
ئەحمەد تورك، كەسایەتی بەنێوبانگی باكووری كوردستان و هاوسەرۆکی گەورەشارەوانی مێردین، بەتۆمەتی "بوونی پەیوەندی بە پەكەكە" لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی توركیاوە دەستبەسەركرا.
رۆژی 17-11-2016، ئەحمەد تورك كە بە هەڵبژاردن پۆستەكەی وەرگرتبوو، لەلایەن حكومەتی توركیاوە دوورخرایەوە و كەسێكی دیكە بە قەیوم لە شوێنی دانرا.
ژیاننامەی ئه‌حمه‌د تورك
- له ساڵی1942 له مێردین لەدایکبووە
- ده‌رچووی ئاماده‌ییه
- له ساڵی 1973 بووه‌تە په‌رله‌مانتار
- پێشتر ئه‌ندامی جه‌هه‌په بووە
- ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارته چه‌پڕه‌وه‌كان بوو
- له ساڵی 1988 له پارتی چه‌پڕه‌وی گه‌لی توركیا دوورخرایه‌وه
- له ساڵی 1994 له‌گه‌ڵ له‌یلا زانا ده‌ستگیركرا
- له 2007 دیسان بووه‌وە په‌رله‌مانتار
- ساڵی 2009 بووە سكرتێری گشتیی پارتی كۆمه‌ڵه دیموكراته‌كان "ده‌ته‌پە"
- له هه‌ڵبژاردنه‌كانی 2011 دا بووه په‌رله‌مانتاری سه‌ربه‌خۆی مێردین
- ئه‌ندامی خولی یه‌كه‌می شاندی ئیمرالی بوو
- له هه‌ڵبژاردنه‌كانی 2014 دا بووه هاوسه‌رۆكی شاره‌وانی مێردین
- له 17-11-2016 له پۆسته‌كه‌ی لادرا
- له 21-11-2016 به‌تۆمه‌تی پشتیوانیكردن لە په‌كه‌كه ده‌ستبه‌سه‌ركرا




