بە وێنە و ڤیدیۆ.. داودئۆغڵو لە مزگەوتی جەلیل خەیات

21-11-2014
رووداو @Rudawkurdish
رووداو
رووداو
نیشانەکردن داودئۆغڵو
A+ A-

رووداو- هەولێر

ئەمڕۆ هەینی ئەحمەد داودئۆغڵو، سەرۆكوەزیرانی توركیا بۆ ئەنجامدانی نوێژی هەینی سەردانی مزگەوتی جەلیل خەیاتی كرد لە شاری هەولێر. هەریەك لە نەوزاد هادی، پارێزگاری هەولێر و سەفین دزەیی، گوتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان هاوەڵی داودئۆغڵو و شاندەكەی یاوەریان كرد.

داودئۆغڵو کە لە شەوی رابردووەوە لەگەڵ شاندێکی تورکی لە هەولێرە، ئەمڕۆ سەرلەبەیانی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکومەتی کوردستان و ئەندامانی کابینەکەی کۆبووەوە. بەدواشیدا لەگەڵ مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆببووەوە و دواتر كۆنگرەیەكی رۆژنامەڤانی هاوبەشیان ئەنجامدا. دوای ئەنجامدانی نوێژی هەینیش بەرەو شاری زاخۆ بەڕێكەوت و لەوێ سەردانی كەمپی بێرسڤێ دەكات كە ئاوارەی توركمانی لێ نیشتەجێن.

وێنەكان لەلایەن سێڤان محەممەد سەلیم و سەنگەر عەبدولرەحمان گیراون




































کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە