پەرلەمان كۆبوونەوەیەكى نائاسایی دەبەستێت

21-08-2014
عومەر شایان
A+ A-

رووداو- هەولێر

پەرلەمانی كوردستان كۆبوونەوەیەكی نائاسایی دەبەستێت و داوادەكات سەرجەم پەرلەمانتاران بەشداری بكەن.

بە پێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان، دانیشتنەكە كاژێر 11ی پێشنیوەڕۆی رۆژی دووشەممە 25-8-2014 سازدەكرێت و تایبەتە بۆ خوێندنەوه ‌و گفتوگۆكردنی راپۆرتی لیژنە پەیوەندیدارەكانی پەرلەمانی كوردستان لەسەر دۆخی قەزای شنگال و ناوچە كوردستانییە جێناكۆكەكان.

دەقی بانگهێشتنامەكە:

پشت بەستن بە حوكمی بڕگەی(دووەم) لە ماددەی(چل و نۆیەم)ی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ژمارە(1)ی ساڵی 1992ی هەمواركراو، بڕیارماندا بانگهێشتی گشت ئەندامە بەڕێزەكانی پەرلەمان بكەین بۆ دانیشتنی ژمارە(2)ی نائاسایی ساڵی یەكەم لە خولی هەڵبژاردنی چوارەمی پەرلەمانی كوردستان ـ عیراق، لە كاتژمێر(11)ی پێشنیوەڕۆی رۆژی دووشەممە رێكەوتی(25/8/2014) بەڕێوەدەچێت، بۆ خوێندنەوەو گفتوگۆكردنی راپۆرتی لیژنە پەیوەندیدارەكانی پەرلەمانی كوردستان لەسەر دۆخی قەزای شەنگاڵ و ناوچە كوردستانییە جێناكۆكەكان، تكایە لە كاتی دیاریكراودا ئامادەبن.    
                                                        
لەگەڵ رێزدا
یوسف محمد صادق
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان ـ عێراق

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە