بڕیارێك لە پەیمانگای زانستە ئیسلامییەكانی سلێمانییەوە لەبارەی عەبدوللەتیف سەلەفی

21-04-2016
مەحموود یاسین کوردی
..
..
نیشانەکردن عەبدوللەتیف سەلەفی
A+ A-

رووداو- هەولێر

راگری پەیمانگای زانستە ئیسلامییەكان رایدەگەیەنێت، رێگا نادەن چیدیكە توێژینەوەی ژنە خوێندكارەكە لەلای د.عەبدوللەتیف ئەحمەد، مامۆستای پەیمانگەكەیان بێت.

ئەنوەر ئەبوبەكر، راگری پەیمانگای زانستە ئیسلامییەكانی سلێمانی لەكاتی بەشدارییكردنى لە بەرنامەی هۆتلاین لە تەلەڤزیۆن و رادیۆی رووداو رایگەیاند "لیژنەیەكی لێكۆڵینەوەمان لەسەر دەنگۆی هەبوونی پەیوەندی سۆزداری لەنێوان ژنە خوێندكارێكی پەیمانگاكە و د.عەبدوللەتیف ئەحمەد دروستكردووە.

ئەنوەر ئەبوبەكر رەتیكردەوە بەبێ‌ بوونی بەڵگە هیچ تۆمەتێك ئاراستەی ئەو مامۆستایە بكەن و گوتیشی "جیاوازی هەیە لەنێوان ئیدیعا و ئیتیهام، تاوەكو بەڵگەی روون و ئاشكرامان نەبێت تۆمەت ئاراستەی هیچ كەسێك ناكەین".

ئەنوەر ئەبوبەكر روونیكردەوە كە وەكو راگری پەیمانگە رێگا نادات چی دیكە توێژینەوەی ئەو ژنە خوێندكارە لە لایەن د. عەبدوللەتیف سەلەفییەوە سەرپەرشتی بكرێت و گوتی "قبوڵ ناكەم ئەو خوێندكارە بۆ توێژنەوەكەی بچێتە لای مامۆستا ئەوەش حاڵەتێكی ئاساییە لەكاتی بوونی كێشە بڕیاری وا بدرێت".



هەر لە بەرنامەی هۆت لاین، د. خالید ئەحمەد، مامۆستای پەیمانگای زانستە ئیسلامییەكانی سلیمانی و برای عەبدوللەتیف سەلەفی ئەو دەنگۆیانەی بە تۆمەتی كەسانی ناحەز و پیلانگێڕی لە دەرەوەی پەیمانگە وەسفكرد و گوتی "هەندێك كەس ناتوانن بە هێمنی و ئارامی گفتوگۆی فیكری لەگەڵ مامۆستا بكەن بۆیە دەیانەوێ‌ پێگەی مامۆستا لە كۆمەڵگە بشكێنن".


 
د.خالید ئەحمەد رەتیكردەوە هیچ پەیوەندییەكی سۆزداری لەنێوان ئەو ژنە خوێندكارە و براكەی هەبێت و رایگەیاند "هیچ پەیوەندییەكی ناشەرعی لەنێوان د. عەبدوللتیف و ئەو خوێنكارە نەبووە هەموو ئەو كەسانەی بەو كارە هەڵساون نەیانتوانیوە بەڵگەیەكی روون بخەنە بەردەستی خەڵك، جگە لەو تۆمارە دەنگیانە نەبێت كە لە لایەن پسپۆڕانە یەكلایی كراوەتەوە".

د. خالید ئەحمەد دەڵێت "دەبێت مامۆستای سەرپەرشتی توێژینەوەكە هەفتانە دانیشتن و یەكتر بینین لەگەڵ ئەو خوێندكارە هەبێت، ئەمەش شتێكی ئاساییە لەبەرئەوەی مامۆستا عەبدللەتیف ژووری تایبەتی خۆی و یاریدەدەری راگرە ئەو خوێندكارە بۆ توێژینەوەكەی لە ژوورەكەی ئەو دادەنیشێت،‌ هاتوون ئەو قسانەیان بڵاوكردووەتەوە".



چەند رۆژێكە دەنگۆی بڵاوبوونەوەی پەیوەندی خۆشەویستی لەنێوان د.عەبدوللەتیف ئەحمەد ناسراو بە عەبدوللەتیف سەلەفی، رێبەری سەلەفییەكانی كوردستان و مامۆستای پەیمانگەی زانستە ئیسلامییەكانی سلێمانی، لەگەڵ ژنە خوێندكارێكی خۆی بڵاوبووەتەوە و، چەند تۆمارێكی دەنگی بڵاوكراونەتەوە گوایە ناوبراوە لەكاتی قسەكردن لەگەڵ خوێندكارەكەیدا.

دواتر ئەو خوێندكارە ژنەی دەگوترێت عەبدوللەتیف سەلەفی پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵدا هەبووە، لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ (تۆڕی میدیایی رووداو) ئەو دەنگۆیانەی رەتكردەوە و گوتی "ئەو قسانەی دەكرێن ئەسڵ و ئەساسیان نییە و هەموویان پڕوپاگەندەن، د.عەبدوللەتیف دووژمنی زۆری هەیە و خەڵكێكی زۆر رقیان لێیەتی".

(رووداو) ناوی خوێندكارەكەی لایە، بەڵام خۆی بە مەرجی بڵاونەكردنەوەی ناوەكەی قسەی كرد و گوتیشی "هیچ پەیوەندییەكی خۆشەویستی لەنێوانماندا نەبووە و داوای هاوسەرگیریشی لێنەكردووم، تەنیا ئەوە بووە من خوێندكار بووم و ئەویش سەرپەرشتیاری توێژینەوەكەم بووە". 

رۆژی 20-4-2016 بڵاویكردووەتەوە، باس لە بڵاوكردنەوەی ئەو تۆمارە دەنگییە دەكات ‌و دەڵێت "لەسەردەمی پێشكەوتن و تەكنەلۆژیا، بەتایبەت لای كەسانی ژیر، ئەمە شتێكی زۆر روون و ئاشكرایە، بوواری دەستكاریكردن و شێواندنی زۆر تێدایە".

عەبدوللەتیف سەلەفی جەختدەكاتەوە هیچ جۆرە پەیوەندییەكی (ناشەرعی) لەگەڵ ئەو خوێندكارە ژنەیدا نییە. دەشڵێت "پشتیوان بەخوا لە ئایندەدا راستییەكان دەردەكەون". پەیامیشی بۆ لایەنگرانی ئەوەیە "ئارام بگرن و هیچ هەڵوێستێكی ناشەرعی نەنوێنن". بە نەیارانیشی دەڵێت "لە خوا بترسن و دەست لەم جۆرە كارانە هەڵگرن". لە كۆتایی روونكردنەوكەشیدا داوا لە هەمووان دەكات "قسەی خێر بكەن یان بێدەنگی هەڵبژێرن".

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە