تەرمی ئەو گەنجەی لە کەناراوەکانی ئیتاڵیا دۆزرایەوە، دەهێنرێتەوە کوردستان

21-01-2019
سەرباز سیامەند
نیشانەکردن کۆچبەر
A+ A-

رووداو- هەولێر

تەرمی ئەو گەنجە کوردەی کە لە کەناراوەکانی ئیتاڵیا تەرمەکەی دۆزرایەوە، دەهێندرێتەوە کوردستان.

تەرمی گەنجێکی کورد بەناوی "هەڵکەوت محەممەد" دانیشتووی سلێمانی، دوای 10 رۆژ لە ونبوونی رۆژی یەکشەممە 20-1-2019 لە کەناراوەکانی ئیتاڵیا دۆزرایەوە.

دادوەر سامان سەید عەتار، دادوەری نێودەوڵەتی بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند "بافڵ تاڵەبانی سوورە لەسەر هێنانەوەی تەرمی گەنجەکە و خەرجی هێنانەوەکەی لەئەستۆگرتووە".

دادوەر سامان سەید عەتار گوتیشی "وەکو دادوەرێکی نێودەوڵەتی و ئەندامی دادگای لاهای، لەسەر داوای کاک بافڵ و کەسوکاری گەنجەکە رێکارە یاساییەکانمان بۆ تەرمی گەنجەکە تەواوکردوون. کاری توێکاری تەواوبووە. لە چەند رۆژی داهاتوودا لەڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بێت یان سلێمانی تەرمی ئەو گەنجە دەهێنینەوە کوردستان".

رۆژی 10-1-2019 یەختێکی پەنابەران بە 51 سەرنشینەوە لە کەناراوەکانی ئیتاڵیا ژێرئاوکەوت، تەنیا تەرمی هەڵکەوت محەممەد نەدۆزرایەوە.

دادوەر سامان دەڵێت "دوای ئەوەی دادگای باڵای ئیتاڵیا و ئینتەرپووڵمان هێنایە سەر هێڵ و توانیمان لەڕێگەی سێ ژێردەریاوە بە قووڵایی 500 مەتر لەنێو ئاوەکە بەدوای تەرمی ئەو گەنجە کوردەدا بگەڕێن، بەڵام نەدۆزرایەوە، بەڵام 20ی ئەم مانگە تەرمەکەی لە کەناراوەکانی ئیتاڵیا سەرئاوکەوت".

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە