رووداو- رۆژئاوای کوردستان
حکومەتی کاتی کانتۆنی جزیرە بە سەرۆکایەتی ئەکرەم حەسۆ، ئەندامی سکرتاریەتی گشتی ئەنجوومەنی نیشتمانی کورد لە سووریا ENKS و جێگرایەتی حوسێن عەزام، کەسایەتی عەرەبی و ئەلیزابێس کۆرییە، کەسایەتی مەسیحی پێکهێنراوە.
لەو حکومەتەدا، کە لە 22 وەزارەت پێکدێت و سەرۆک 2 جێگری هەیە، پشکی نەتەوەکان بەم شێوەیەیە:
1/ کورد، 15 وەزارەت و سەرۆکی حکومەت
2/ عەرەب، 4 وەزارەت و جێگرێکی سەرۆک
3/ مەسیحی، 3 وەزارەت و جێگرێکی سەرۆک
وەزیرەکانی حکومەتی کاتی کانتۆنی جزیرە:
1/ ساڵح گەدۆ، وەزیری کاروباری دەرەوە.
2/ عەبدولکەریم سارۆخان، وەزیری بەرگری و پاراستنی خودی.
3/ کەنعان بەرەکات، وەزیری ناوخۆ.
4/ عەبدولحەمید بەکر، وەزیری داد.
5/ عەبدولمەسیح چۆغۆ، وەزیری بەڕێوەبەرایەتی خۆجێی و شارەوانی.
6/ رەمزییە محەممەد، وەزیری دارایی.
7/ دژوار، وەزیری وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی.
8/ محەممەد ساڵح عەبدۆ، وەزیری پەروەردە و فێرکردن.
9/ ساڵح زەوبەع، عەرەب، وەزیری کشتوکاڵ.
10/ سولەیمان خەلیل، وەزیری وزە.
11/ عەبدولمەجید سەبری، وەزیری تەندروستی.
12/ سوهام قەربۆ، وەزیری بازرگانی و ئابووری.
13/ رێزان کلۆ، وەزیری خێزانی شەهیدان.
14/ نەهاوەند محەممەد حەسەن، وەزیری رۆشنبیری.
15/ محەممەد حەسەن عەبود، عەرەب، وەزیری گەیاندن و گواستنەوە.
16/ دکتۆر محەممەد عیسا، وەزیری گەنجان و وەرزش.
17/ لوقمان ئەحمێ، وەزیری ژینگە و گەشتوگوزار و ئاسەوار.
18/ شێخ محەممەد قادری، عەرەب، وەزیری کاروباری ئایینی.
19/ ئەمینە عومەر، وەزیری کاروباری ژنان و خێزان.
20/ سەنحاریب بەرسۆم، مەسیحی، وەزیری مافی مرۆڤ.
21/ فەنەر حوسێن گەعێد، عەرەب، وەزیری کۆنتڕۆڵکردنی بازاڕ.
22/ تەلال محەممەد، وەزیری پەیوەندییەکان.
وەزیرەکانی حکومەتی کاتی کانتۆنی جزیرە سوێندی یاساییان بە 3 زمان، کوردی، عەرەبی و سریانی خوارد، بەمشێوەیە:
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ