شاجوانی 2018ـی کوردستان هەڵبژێردرا

21-12-2018
رووداو @Rudawkurdish
نیشانەکردن شاجوان
A+ A-

رووداو - هەولێر 

چوارەمین خولی هەڵبژاردنی شاجوانی کوردستان ئەمڕۆ (پێنجشەممە، 20-12-2018) لە هەولێر بەڕێوەچوو و سانا مەحموود بە شاجوانی 2018ـی کوردستان هەڵبژێردرا.


لەکۆی 107 کچ کە لە شارەکانی هەرێمی کوردستانەوە ناویان بۆ پێشبڕکێی شاجوانی کوردستان پێشکەش کردبوو، دوای هەڵسەنگاندنەکان تەنیا 14 کچ مابوونەوە، حەوتیان خەڵکی سلێمانی، چواریان خەڵکی هەولێر بوون، یەکێکیان لە دهۆک، یەکێک لە کەرکووک و کچێکیشیان لە هەڵەبجە بەشداری چوارەمین هەڵبژاردنی شاجوانی کورستان بوون.

بەربژێرانی شاجوانی کوردستان تەمەنیان لەنێوان 18-30 ساڵە. ئەوان، ماوەی چەند رۆژێک لە کاژێر 07:00ـی بەیانی تاکو 10:00ـی شەو لەلایەن مامۆستا و سەرپەرشتیارانەوە مەشق و راهێنانی وەرزشی و چۆنیێتی رێکردنیان پێ کرابوو بۆ ئەوەی بۆ مەراسیمی هەڵبژاردنی شاجوان ئامادەبن.

هەڵبژاردنی شاجوانی کوردستان بۆ ساڵی 2018 لەکاتێکدایە، ساڵی 2017  شاجوانی کوردستان هەڵنەبژێردرا.

سانا مەحموود کە خەڵکی هەڵەبجەیە و بە شاجوانی کوردستان هەڵبژێردرا، بۆ ماوەی ساڵێک شوقەیەکی لە هەولێر بۆ دابیندەکرێت بۆ مانەوەی، مانگانە ئۆتۆمبێلێک و بڕەپارەیەکی وەکو هاوکاری لەلایەن کۆمپانیای بابیلیۆن بۆ دابیندەکرێت بۆ راییکردنی کارەکانی. 

هەروەها شاجوان و هەردوو هاوەڵەکەی کارێز و میریان گەشتێکی ئەوروپایان بۆ رێکدەخرێت.

 

داڕشتنەوە: هەڵات رێبوار


 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە