کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

عەبدوڵڵا پەشێو

عەبدوڵڵا پەشێو

kurdistan

عەبدوڵڵا پەشێو رەخنە لە دەسەڵاتدارێتی هەرێمی کوردستان دەگرێت

رەنجە جەمال

رەنجە جەمال

20-12-2013
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداوە لە هەولێر. 
بەدرێژایی شەڕی داعش2014-2017،رووماڵی ئۆپەراسیۆنەكانی پێشمەرگە و هێزە عێراقییەكانی كردووە بەرامبەر داعش لە بەرەكانی پێشەوەی شەڕ. بەشداربووە لە رووماڵكردنی شەڕی نێو گەڕەكەكانی شاری موسڵ 2016-2017.
رەنجە جەمال
رەنجە جەمال20-12-2013
پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداوە لە هەولێر. 
بەدرێژایی شەڕی داعش2014-2017،رووماڵی ئۆپەراسیۆنەكانی پێشمەرگە و هێزە عێراقییەكانی كردووە بەرامبەر داعش لە بەرەكانی پێشەوەی شەڕ. بەشداربووە لە رووماڵكردنی شەڕی نێو گەڕەكەكانی شاری موسڵ 2016-2017.

بابەتی پەیوەندیدار

نرخی 100 دۆلار گەیشتەوە 170 هەزار دینار
هەواڵە ناوخۆییەکان25-11-2026

نرخی 100 دۆلار گەیشتەوە 170 هەزار دینار

تەندروستیی هەولێر: لە رووداوەکەی شەقامی 120 مەتریدا دوو کەس گیانیان لەدەستدا و دووی دیکەش بریندارن
هەواڵە ناوخۆییەکان25-11-2026

تەندروستیی هەولێر: لە رووداوەکەی شەقامی 120 مەتریدا دوو کەس گیانیان لەدەستدا و دووی دیکەش بریندارن

راهێنەرێکی فریاگوزاری: لە کاتی گیربوونی خۆراک لە قوڕگ، داوا بکە کەسەکە نەشڵەژێت
تەندروستی25-11-2026

راهێنەرێکی فریاگوزاری: لە کاتی گیربوونی خۆراک لە قوڕگ، داوا بکە کەسەکە نەشڵەژێت

رووداو – هەولێر

ئەمڕۆ لە شاری هەولێر، لەلایەن هونەرمەندان و رۆشنبیرانەوە گردبوونەوەیەك بۆ ئیدانەكردنی "تیرۆری قەڵەم"‌و كوشتنی رۆژنامەنووس كاوە گەرمیانی بەڕێوەچوو ‌و چەندین چالاكیش ئەنجامدران، پەیامی پەشێوی شاعیریش لەو گردبوونەوەیەدا خوێنرایەوە، كە رەخنەی تووند ئاراستەی دەسەڵاتدارێتی هەرێمی كوردستان دەكات.

پەیامەكەی پەشێو لەلایەن نوێنەرێكییەوە خوێنرایەوە‌و سەبارەت بە گردبوونەوەكە و کاوە گەرمیانی نووسیویەتی "كارێكی بەجێ ئەنجام دەدەن ‌و ئەركێكی ئەخلاقیش جێبەجێ دەكەن، كە یادی ئەو رۆڵە بەئەمەكەی كوردستان بەرز رادەگرن و هاوچارەنووسیی خۆتان لەگەڵ گەرمێنی رەشپۆش نیشاندەدەن. كاوە لەپێناوی ئێمەدا ئەو رێیەی هەڵبژاردو لەپێناوی ئێمەشدا سەری خۆی دانا".

دوای ئەو بەشەی پەیامەكەی، پەشێو رەخنەكانی دەستپێدەكات و رەشبینە بە دەستگیرکردنی تاوانبارانی کەیسی کاوە گەرمیانی و دەڵێ "كاوە لە وڵاتێكدا شەهیدكرا كە نە سیستەمی بەڕێوەبردنی تێدایە، نە دامودەزگە، نە دادگە نە دەستوور و نە یاسا، هەربۆیە نابێ چاوەڕوانی بەردادكردنی تاوانبارانی راستەقینە بین".

گوتووشیەتی: "تا حاڵی ئەو (هەرێم)ە بێسنوور و لەتلەتەی باشوور وەك حاڵی فلكەی بەتەمای خوابەی هەولێر بێ، ئەم ئەنفالە كپ و لەسەرخۆیەی سروشت و فەرهەنگ و مرۆڤ بەردەوام دەبێت".

عەبدوڵڵا پەشێو لە (هێلنسنكی)ەوە نووسیویەتی "تا ئەو دەسەڵاتە رەهایە بمێنێ، دەبێ كاروانی سووری كاوەو سەردەشت و سۆران و دوعاكان هەر بەڕێوەبێ. تا وڵاتمان نەبێتە مەڵبەندی یاسا و هاونیشتمان، تا گەورەیی مرۆڤ بە گیان و جەستەوە نەبێتە تەوەری تەوەرەكان، ئەوا لەمەولاش سەیدە ئەكرەمەكانی بادینان لە زیندانەكاندا دەژاكێن و چاوی هەولێرییان بە فشەدەرمان كۆرە دەكرێن و جادەكانی شاری هەڵمەت و قوربانی بە خوێنی رێژوانەكان دەڕەنگێن...".

شاعیر رەخنە لە سیاسەتی وزەی هەرێمی كوردستانیش دەگرێ و دەڵێ "ئەو دەسەڵاتە بێ ئەوەی كێشەی سنووری چارە كردبێ، بگاتە هەر بستە زەوییەك كە بۆنی نەوت و گازی لێ بێ كونێكی تێدەكاو بۆرییەك دادەچەقێنێ، رەوە تانكەرێكی تێ بەردەدا!. ئەو دەسەڵاتە تەنیا بۆن بە بنزەوییەوە دەكا و قەت بیر لەوانە ناكاتەوە كە لەسەر زەوی دەژین".

بابەتی پەیوەندیدار

نرخی 100 دۆلار گەیشتەوە 170 هەزار دینار
هەواڵە ناوخۆییەکان25-11-2026

نرخی 100 دۆلار گەیشتەوە 170 هەزار دینار

تەندروستیی هەولێر: لە رووداوەکەی شەقامی 120 مەتریدا دوو کەس گیانیان لەدەستدا و دووی دیکەش بریندارن
هەواڵە ناوخۆییەکان25-11-2026

تەندروستیی هەولێر: لە رووداوەکەی شەقامی 120 مەتریدا دوو کەس گیانیان لەدەستدا و دووی دیکەش بریندارن

راهێنەرێکی فریاگوزاری: لە کاتی گیربوونی خۆراک لە قوڕگ، داوا بکە کەسەکە نەشڵەژێت
تەندروستی25-11-2026

راهێنەرێکی فریاگوزاری: لە کاتی گیربوونی خۆراک لە قوڕگ، داوا بکە کەسەکە نەشڵەژێت

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە