بەڤیدیۆ؛ لە گەرمای خانەقین پیاوێک هێلکە لەسەر جادە دەبرژێنێت

20-07-2016
هەڵۆ محەممەد
هەڵۆ محەممەد
---
---
نیشانەکردن خانەقین
A+ A-

رووداو - خانەقین

به‌هۆی به‌رزبووه‌نه‌وه‌ی پله‌کانی گه‌رما له‌ باشووری كوردستان سنووری ئیداره‌ی گه‌رمیان 2 رۆژ پشووی راگه‌یاند و  پیاوێکیش لە خانەقین هێلکە لەسەر جادە دەبرژێنێت.


پله‌ی گه‌رمای شاری ناوباخان لە خانه‌قین، هاوشێوه‌ی كه‌لار به‌رزه‌، بەرزبوونەوەیەک كه‌ هاونیشتمانیان رۆنی پێداغ ده‌كه‌ن و به‌تینی تیشكی خۆر هێلكه‌ دەبرژێنن‌.

چالاك محه‌ممه‌د ، هاونیشتمانییه‌كی دانیشتووی خانه‌قینه‌ و به‌(رووداو)ی  راگەیادند '' كاژێر 11:00ی رۆژی چواشەممە پله‌ی گه‌رما له‌ خانه‌قین گه‌یشته‌ 51 پله‌ی سیلیزی و بۆ كاژێر 12:30 خولەک هێنده‌ گه‌رمبوو خه‌ڵكی هێلكه‌یان سوورده‌كرده‌وه"‌.

شه‌پۆلێكی گه‌رما باشووری كوردستانی گرتۆتەوە و ‌به‌پێی پێشبینییه‌كان تاوەكو رۆژی شەممەی داهاتوو به‌مجۆرده‌ پله‌كانی گه‌رما به‌رزده‌بێت و دواتر ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ دۆخی ئاسایی خۆی.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە