کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

رووداو

رووداو

kurdistan

رای کونسوڵخانەی هۆڵەندا و ئەڵمانیا لەبارەی سەربەخۆیی کوردستان

رێکار عەزیز

رێکار عەزیز

20-07-2014
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رێکار عەزیز
رێکار عەزیز20-07-2014

بابەتی پەیوەندیدار

عەممار حەکیم: پێشوازی لە دەستپێشخەرییەکەی فایەق زێدان دەکەم
عێراق27-11-2026

عەممار حەکیم: پێشوازی لە دەستپێشخەرییەکەی فایەق زێدان دەکەم

ترەمپ:  هەر کاتێک بمەوێت جەنگی ئێران کۆتایی دێت
جیهان27-11-2026

ترەمپ: هەر کاتێک بمەوێت جەنگی ئێران کۆتایی دێت

ترەمپ داوا لە پووتین دەکات کۆتایی بە "دەستدرێژییە سەربازییەکان" لە ئەورووپا بهێنێت
جیهان27-11-2026

ترەمپ داوا لە پووتین دەکات کۆتایی بە "دەستدرێژییە سەربازییەکان" لە ئەورووپا بهێنێت

رووداو - هەولێر

دەنگۆی ئەنجامدانی گشتپرسی لەسەر سەربەخۆیی كوردستان رۆژ دوای رۆژ وڵاتە زلهێزەكان دەهێنێتە دەنگ، بەڵام بەهۆی ئەوەی عێراق دووچاری قەیرانێكی سیاسی بووەتەوە، ئەو وڵاتە زلهێزانەش نایانەوێت لە ئێستاوە بڕیارێك لەسەر داهاتووی عێراق بدەن، كە دواتر لێی پەشیمان ببنەوە.

پیتەر ڤان لیۆڤینی، كونسوڵی هۆڵەندا لە هەولێر بۆ رووداو گوتی "چەند یاسایەكی نێودەوڵەتی هەن لەسەر ئەو گەلانە جێبەجێدەكرێن كە دەیانەوێت چارەنووسی خۆیان دیاری بكەن، هەرچەندە بەهیوای ئەوەین عێراق بە یەكگرتوویی بمێنێتەوە، بەڵام ئێمەش لە رێگەی یەكێتی ئەورووپاوە سەیری داینامیكی گۆڕانكارییەكان دەكەین لەو وڵاتە".

كۆنسوڵی گشتی ئەڵمانیا لە هەولێر گومانی لەوەدانییە كە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی  خواستی گەلێك جێبەجێ دەكات كە بیانەوێت چارەنووسی خۆیان دیاری بكەن، بەڵام ئەو پێیوایە ئەو شەڕ و پێكدادانەی لەنێوان چەكدارانی دەوڵەتی ئیسلامی ناسراو بە داعش و هێزەكانی سوپای عێراق دەگوزەر‌ێت، ئاستەنگی لەبەردەم وڵاتە زلهێزەكان دروستكردووە بڕیار لەسەر چارەنووسی كوردستان بدەن.

ئەلفرێد سیمس، كۆنسوڵی گشتی ئەڵمانیا لە هەولێر بۆ رووداو گوتی "ئەوە دەزانم سەرۆك مەسعود بارزانی داوای ئەنجامدانی گشتپرسی دەكات، بەڵام حكومەتی ئەڵمانیا بەهیوای ئەوەیە هەموو لایەنەكان لە عێراق بە یەكڕیزی بمێننەوە بۆ ئەوەی بەیەكەوە رووبەڕووی هەڕەشە‌كانی داعش ببنەوە، بەڵام ئێستا داینامیكێكی دیكە لە كوردستان لە ئارادایە كە سەربەخۆییە، لێرەوە پێویستە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دان بەو ‌دیفاكتۆیەدا بنێن".

بەرپرسانی كورد رایدەگەیەنن كە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و حكومەتە زلهێزەكان لەوە تێگەیشتوون، كە كورد لە بڕیاری ئەنجامدانی گشتپرسی و سەربەخۆیی پاشگەزنابنەوە. دەشڵێن ئەوان لەبەر چەند هۆكارێك نایانەوێت بە ئاشكرا پشتگیری سەربەخۆیی كوردستان بكەن.

هێمن هەورامی، بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان بە رووداوی راگەیاند "دوای ئەوەی كورد توانی دەست بەسەر ئەو شوێنانەدا بگرێتەوە كە پێیان دەگوترا ناوچە دابڕێندراوەكان، دەنگی كورد لە ئەنجامدانی راپرسی بۆ سەربەخۆیی بەهێزتر بوو، ئەگەرچی زۆرجار بیروڕای جیاواز لەلایەن بەرپرسە كوردییەكان لەسەر كاتی ئەنجامدانی گشتپرسی دەخرێتەڕوو".

بابەتی پەیوەندیدار

عەممار حەکیم: پێشوازی لە دەستپێشخەرییەکەی فایەق زێدان دەکەم
عێراق27-11-2026

عەممار حەکیم: پێشوازی لە دەستپێشخەرییەکەی فایەق زێدان دەکەم

ترەمپ:  هەر کاتێک بمەوێت جەنگی ئێران کۆتایی دێت
جیهان27-11-2026

ترەمپ: هەر کاتێک بمەوێت جەنگی ئێران کۆتایی دێت

ترەمپ داوا لە پووتین دەکات کۆتایی بە "دەستدرێژییە سەربازییەکان" لە ئەورووپا بهێنێت
جیهان27-11-2026

ترەمپ داوا لە پووتین دەکات کۆتایی بە "دەستدرێژییە سەربازییەکان" لە ئەورووپا بهێنێت

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە