رووداو- كۆبانی
له‌و 74 ئه‌ندامه‌ی كه ده‌ستگیری كردون، PYD ، بیست و چوار ئه‌ندامی ئه‌لپارتی ئازاد ده‌كات.
په‌یامنێرمان له كۆبانی رايگه‌یاند یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌لی سه‌ر به پارتی یه‌كێتی دیموكرات( PYD) ، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 24 ئه‌ندامی ئهلپارتیان ئازاد كرد.
12 له ئازاد كراوه‌كان خه‌ڵكی كۆبانی و 12كه‌ی دیكه‌ش خه‌ڵكی عفرین-ن و ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ر 24یان له كۆبانی ئازاد كراون.
له چه‌ند رۆژی رابردوودا هێزه‌كانی پاراستنی گه‌لى سه‌ر به PYD له رۆژئاوای كوردستان 74 ئه‌ندامی ئهلپارتیان ده‌ستگیركرد.
به ئازادكردنی ئه‌و 24 كه‌سه، هێشتا 50 ئه‌ندامی دیكه‌ی ئه‌لپارتی ماون و له‌لایه‌نPYD ئازاد نه‌كراون.
سکرتێری پارتی یەکێتی کورد لە سووریا گرتنی ئەندامانی ئەلپارتی لەلایەن هێزەکانی PYDەوە شەرمەزار کرد و رایگەیاند، بە هۆی جیاوازی بیروبۆچوونی سیاسی، ئەو کەسانە گیراون.
ئیبراهیم برۆ، سکرتێری پارتی یەکێتی کورد لە سووریا بە (رووداو)ی رایگەیاند بوو، کە گەنجانی پارتەکانی ناو یەکێتی سیاسی، بە "تاوانی حازر و بێ بنەما" دەگیرێن. بیرۆ گوتیشی "ئەو تۆمەتانەی PYD دەیخاتە پاڵ ئەو گەنجانە، بەعس ئەو تۆمەتانەی نەخستە پاڵیان".
ئیبراهیم برۆ گوتیشی "ئەگەر PYD واز لەو کارانە نەهێنێ"، وەک پارتی یەکێتی لە دەستەی باڵای کورد دەکێشنەوە.
ئیبراهیم برۆ راشیگەیاند، کە "نزیکەی 20 هەزار شەبیحەی رژێمی سووریا لە قامیشلۆ هەن، PYD ناوێرێ نزیکیان بکەوێت".
سکرتێری پارتی یەکێتی کورد لە سووریا، پاش کۆبوونەوەی دەستەی باڵای کورد، رایگەیاند: "PYD بەڵێنی دا گیراوەکان ئازاد بکات و لە کۆبوونەوەکە رامانگەیاند، کە بۆ ئەوەی ناکۆکی لە نێوان کوردان دروست نەبێ، نابێ ئەو کارانە دووبارە ببێتەوە".

