تەندروستیی رانیە: بەهۆی خۆپیشاندانەوە 2 کەس گیانیان لەدەستدا (نوێکراوەتەوە)

19-12-2017
راوچی حەسەن @Rawchihasan
 لە رانیە خۆپیشاندەران تەقە لە بارەگایەکی حیزبی دەکەن
لە رانیە خۆپیشاندەران تەقە لە بارەگایەکی حیزبی دەکەن
نیشانەکردن خۆپیشاندان رانیە
A+ A-

رووداو - رانیە 

تەها محەممەد، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی راپەڕین دەڵێت، بەهۆی خۆپیشاندانەکانی رانیە دوو کەس گیانیان لەدەستداو، (نوێکراوەتەوە- پێشتر بە پێنج کەس راگەیێندرابوو)، 80 کەسی دیکەش برینداربوون.

 

 

رۆژی سێشەممە هاوشێوەی سلێمانی، هەڵەبجە، کفری، پێنجوێن، کۆیە و چەند ناوچەیەکی دیکە، لە قەزای رانیە، ناحیەی حاجیاوا و چوارقوڕنە خۆپیشاندان ئەنجامدرا، دوای ماوەیەک پشێوی و ئاڵۆزی دروستبوو، خۆپیشاندەران هێرشیان کردە سەر باڵەخانە حیزبییەکانی ناوچەکە و بەشێکیان سووتێنران. هەروەها بۆ ماوەیەک رێگای رانیە - سلێمانی داخرا.

سەعد سلێمان، بەرپرسی رێکخستنی لقی پارتی لە رانیە دەڵێت، ئەوانەی بەناوی خۆپیشاندانەوە هاتوونەتە سەر شەقام، تەقە لە بارەگاکەمان دەکەن و مەترسیمان لەسەرە.

هەر ئەمڕۆ لە رانیە مەڵبەند و کۆمیتەی رێکخستنی یەکێتی و مەڵبەندی یەکگرتوو سووتێندران و مەترسی لەسەر بارەگای لایەنەکانی دیکەش هەیە.



کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە