بەرهەم ساڵح: کاتی دروستکردنی هێزێکی نیشتمانییە

19-12-2014
رووداو @Rudawkurdish
نیشانەکردن بەرهەم ساڵح
A+ A-

رووداو - هەولێر

بەرهەم ساڵح پەیامێکی بەبۆنەی جەژنی رۆژووی کوردانی ئێزدی بڵاوکردووەتەوەو دەڵێ "رزگارکردنی چیای شنگال جەژنانەیە بو ئێزدیان". ئەو سەرکردەیەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان داواشدەکان هەوڵەکان چڕبکرێنەوە بۆ یەکخستنی هێزی پێشمەرگە.

بەرهەم ساڵح لەو پەیامەیدا دەڵێ : "جەژنی رۆژووی ئێزیدییان پیرۆزە و سەرکەوتنی پێشمەرگەی کوردستان لە رزگارکردنی چیای شنگال جەژنانەیە بو ئێزیدیان و تەواوی گەلی کوردستان و مرۆڤایەتی".

هەروەها رایگەیاندووە "تاوانەکانی مرۆڤکوژانی داعش دژ بە ئێزدیان ویژدانی دونیای ھەژاند و بووە مایەی بە ھاناھاتنی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ کوردستان و تەنانەت بۆ عێراقیش".

بەرهەم ساڵح دەشڵێ "لە ئاستی سەروەری شەھیدانی شنگال و شەھیدانی ھێزی پێشمەرگەی پارێزگاری کوردستان، لە ئاستی قارەمانیى پێشمەرگە، لە ئاستی مەینەتی ئاوەرەکان، ھەموومان دەبێ ھاوکار بین بۆ رووبەڕووبوونەی مرۆڤکوژانی داعش، بۆ پشتیوانی ھێزی پیشمەرگە و یەکخستنی ھێزی نیشتمانی کوردستان، بەھێزکردنی حکومەتی کوردستان و ئاراستەکردنی تواناکانمان بۆ خزمەتی گەل بەرەو رزگاری و ئازادی یەکجارەکی نیشتمان".

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە