رووداو - هەولێر
جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان پێشوازی لە بڕیارەكەی ئەنجوومەنی شوورا دەكات و دەڵێت، بۆچوونەكە بە هەند وەردەگرن.
ئەنجوومەنی شوورا لەبارەی یاسای تیرۆرەوە هەڵوێستی خۆی راگەیاند و وەڵامی داواکەی پەرلەمانی کوردستانی دایەوە، لەسەر یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر.
ئەنجوومەنی شوورا بۆچونی وایە تاوەكو ئەو کاتەی پەرلەمان کارا دەکرێتەوە و کارکردن بە یاساکە ماوەکەی درێژ دەکاتەوە، دەتوانرێت کار بە یاسای سزادانی عێراقی ژمارە 111ی 1969 و یاسای سزادانی هەڵگرتن، دروستکردن و بەکارهێنانی تەقەمەنی ژمارە 8یی ساڵی 1992 بکەن.
جەعفەر ئیمینكی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی كوردستان، كە لەسەر داوای ئەو ئەنجوومەنی شوورا رونکردنەوەکەی داوە دەڵێت "پێشوازی لە بۆچوونەکەیان دەکەین و بە هەند وەریدەگرین".
فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی، کە زۆرترین گلەیی لە یاسای تیرۆر هەیە بە بۆ چوونەکەی ئەنجومەنی شوورا دڵخۆشن، چونکە دەڵێن یاساکە کەلێنی گەورەی تێدیە و دەبێت هەموار بکرێتەوە، ئەوەش بەگوتەی مەروا گەڵاڵی، سەرۆكی فراكسیۆنەكە.
پێشتر شەش فراکسیۆنی پەرلەمان درێژ کرنەوەی یاسای تیرۆریان لەلایەن ئەنجومەنی شووراوە رەتکردەوە و بە نایاسایی ناویان برد.
یاسای سزادانی عێراقی و یاسای قەدەخەکردنی دروستکردن و بەکارهێنانی تەقەمەنی تاوەكو ئەو کاتە کاریان پێدەکرێت، کە پەرلەمان کارا بکرێتەوە و ماوەی کارکردن بە یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر درێژ بکاتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ