رووداو - هەولێر
ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان رایدەگەیێنێت، لەکاتی سەردانەکەی نووری مالیکی ئامادەی پێشوازیکردنەکەی نەبووە و ئەگەر بەفەرمیش داوای لێکرابا، پێشوازیلێکردنی رەتدەکردەوە.
مستەفا چاوڕەش، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند "هاتنی نووری مالیکی بۆ هەرێمی کوردستان و بەتایبەت بۆ سلێمانی، بۆ دروستکردنی تەفرەقە و ئاڵۆزییە، چونکە مالیکی تاوەکو ئێستاش هەڵوێستی بەرامبەر بە کورد باش نییە".
مستەفا چاوڕەش گوتیشی:" مالیکی لە ساڵی 2008 لەشکرێکی کۆکردەوە بۆ داگیرکردنی خانەقین، هەفتەیەک لەمەوبەریش دژی گشتپرسی و سەربەخۆیی کورد لێدوانی داوە، هەرچەندە پێشوازیلێکردنی ئاساییە، بەڵام نابێ هەڵوێستەکانی لەبیربکرێن".
رۆژی دووشەممە 18-7-2016 نووری مالیکی، ئەمینداری گشتیی حیزبی دەعوە بە سەردانێک گەیشتە سلێمانی و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای بزووتنەوەی گۆڕان و یەكێتی نیشتمانیی كوردستان كۆبووەوە.
بەشێک لە هاونیشتمانیان نیگەرانن لە سەردانەکەی مالیکی بە پاساوی ئەوەی لە سەرەتای 2014ـدا بە بڕیاری نووری مالیکی، کە سەرۆکوەزیرانی عێراق بوو بودجە و مووچەی هەرێمی کوردستان بڕدرا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ