رووداو – هەولێر
هەرسێ لایەنی ئۆپۆزیسیۆن بڕیاریان داوە بەشداریی كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی سەرۆكایەتی پەرلەمان بۆ گفتوگۆكردن لەسەر پرۆژەیاسای دەستووری هەرێمی كوردستان نەكەن و بایكۆتی بكەن.
عومەر نورەدینی، جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی كوردستانی، بە (رووداو) ی راگەیاند: هەر سێ لایەنی ئۆپۆزیسیۆن رایانگەیاندووە، كە بەشداریی كۆبوونەوەی ئەمڕۆی سەرۆكایەتی پەرلەمان و لایەنە سیاسییەكان ناكەن.
لەدوای ئەوەی مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان تێبینی لایەنەكانی لەسەر پرۆژەیاسای دەستووری هەرێم ناردە پەرلەمان، تاوەكو ئێستا دوو جار دانیشتن لەبارەی تاووتوێكردنی ئەو نامەیەوە كراوە، بەڵام بێ ئەنجام دەرچوون.


.jpeg&w=3840&q=75)

