دێرک.. تەرمی دوو شەهیدەکەی تەقینەوەکەی عەینکاوە بەخاکسپێردرا

19-04-2015
رووداو @Rudawkurdish
رووداو
رووداو
نیشانەکردن تەقینەوەکەی عەینکاوە
A+ A-
رووداو - هەولێر 

ئەمڕۆ تەرمی ئەو دوو هاونیشتیمانییەی باکووری کوردستان کە لە تەقینەوەکەی ئێوارەی رۆژی هەینی عەینکاوە لە هەولێر گیانیان لەدەستدا، لە شاری دێرکی سەر بە پاڕێزگای مێردینی باکووری کوردستان پێشوازییان لێ کرا و رێوڕەسمی بە خاکسپاردنیان بەڕێوەچوو.

هاونیشتیمانانییان لە زۆربەی ناوچەکانی باکووری کوردستانەوە ئامادەی رێوڕەسمی بەخاکسپاردنەکە بوون و  سۆز و هەڵوێستیان بەرامبەر گیانلەدەستدانی ئەو دوو هاوونیشتیمانییە دەربڕی.

رووداوەکە کاژێر 5:40 خولەکی ئێوارەی رۆژی هەینی 17/4/2015 لەبەردەم نێللی کافێ نزیک کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر روویدا، جگە لە گیان لەدەستدانی (سەعدەدین شان) و (بوڵەنت ئوونەن)8 کەسی دیکەش برینداربوون.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە