رووداو – كەركووك
نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە بۆمبێكی چێنراو بە كاروانی ئۆتۆمبێلەكانی ئەرشەد ساڵحی، سەرۆكی بەرەی توركمانی تەقییەوە، بەڵام خۆی رزگاری بووە.
پەیامنێری رووداو لە كەركووك رایگەیاند، كە تەقینەوەكە لە گەڕەكی موسەڵڵای توركماننشین بووەو لەوكاتەدا تەقیوەتەوە كە كاروانی ئۆتۆمبێلەكانی ساڵحی بەو شوێنەدا تێپەڕیون.
بەپێی زانیارییەكانی پەیامنێری رووداو، بەهۆی تەقینەوەكە دوو لە پاسەوانەكانی برینداربوون و ئەرشەد ساڵحی خۆی زیانی پێنەگەیشتووە.

.webp&w=3840&q=75)