رووداو – هەولێر
بەڕێوەبەری شارەدێی سلێمان بەگی سەر بە شارۆچكەی خورماتوو رایگەیاند، رەوشی شارەدێكە وەك خۆیەتی و تاوەكو ئێستا سوپای عێراق نەیتوانیوە داعش وەدەرنێت. قایمقامی خورماتووش دەڵێ زانیارییان هەیە سوپای دیجلە بۆ گرتنەوەی سلێمان بەگ داوای هاوكاریی لە پێشمەرگە كردووە.
تالیب ئەحمەد بەیاتی، بەڕێوەبەری شارەدێی سلێمان بەگ بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند: "رەوشی سلێمان بەگ وەك خۆیەتی و سوپای عێراق نەیتوانیوە هیچ پێشكەوتنێك تۆمار بكات و هەفتەیەك زیاتریشە شارەدێكە لە ژێر كۆنترۆڵی چەكدارانی رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شامدایەو پێدەچێت سوپا توانای یەكلاییكردنەوەی تەنگژەكەی نەبێت".
ئاماژەی بە خراپیی گوزەرانی دانیشتوانی ناوچەكەش كردو گوتی بەدەست نەبوونی ئاو و كارەبا و خواردەمەنی و شوێنی حەوانەوەوە دەناڵێنن.
لای خۆیەوە شەلال عەبدول، قایمقامی خورماتوو بە (تۆری میدیایی رووداو)ی راگەیاند: "ماوەی دوو رۆژە رەوشی خورماتوو ئارامە و هیچ رووداوێكی نەخوازراو رووینەداوە، تاوەكو ئێستاش سوپای عێراقی نەیتوانیوە بە تەواوی سلێمان بەگ كۆنتڕۆڵبكات و بەشێك لە گەڕەكی مورادلی شارەدێكە لەژێر كۆنتڕۆڵی چەكدارانی (داعش)دایە".
قایمقامی خورماتوو گوتیشی: "تاوەكو ئێستا حكومەت نەیتوانیوە تەنگژەی سلێمان بەگ یەكلاییبكاتەوە و پێموایە ئەمەش بێهێزیی سوپای عێراق نیشان دەدات".
شەلال عەبدول گوتیشی " بەپێی ئەو زانیارییانەی پێم گەیشتوون فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی دیجلە داوایكردووە هێزی پێشمەرگە هاوكارییان بكات، بەڵام تاوەكو ئێستا وەڵامیان نەدراوەتەوە".

لەمبارەیەوە جەبار یاوەر، ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "نە لە وەزارەتی بەرگری و نە لە هیچ هێزێکەوە داواکاریمان بۆ نەهاتووە بۆ بەشداریکردن لە هیچ ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی".
ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە لەبارەی ئەگەری داواکردن لە پێشمەرگە تاوەکو بەشداری لە ئۆپەراسیۆنی هاوبەش لەگەڵ سوپای عێراق بکات، گوتی، "تەنها سەرۆکی هەرێمی کوردستان، کە فەرماندەی گشتی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستانە، دەتوانێت بڕیاری لەسەر بدات".

هەفتەیەك زیاترە هێزێكی چەكداری سەر بە رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام ناسراو بە (داعش) شارەدێی سلێمان بەگیان كۆنترۆڵكردووەو تاوەكو ئێستاش سوپای عێراق نەیتوانیوە ناحیەكە كۆنتڕۆڵبكاتەوە.