ناسر پیرۆتی
رووداو - هەولێر
پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی داهاتووی ئێران كە هەفتەی رابردوو لەلایەن حەسەن رووحانی، سەرۆك كۆمارەوە پێشكەشی پەرلەمان كرا، بەشە بودجەی “ناوچە بێبەشەكان”ی كەم كردووەتەوە، ئەوەش بووە مایەی ناڕەزایی نوێنەرانی كورد لە پەرلەمانی ئێران.
حكومەتی ئێران، ناوچە كوردییەكان و چەندین ناوچەی دیكەی وڵات بە ناوچەی پێشنەكەوتوو یان بێبەش دەناسێنێ. لە بەڵگەنامەی روانگەی 20 ساڵەی حكومەتی ئێراندا بۆ پێشكەوتنی هەمەلایەنە، ئاماژە بەوە كراوە كە 2%ی بودجەی گشتیی ئەو وڵاتە بۆ ناوچە بێبەش و پێشنەكەوتووەكان تەرخان بكرێت. بەڵام لە پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی داهاتوودا، بودجەی ئەو ناوچانە بە رێژەی 70% كەم كراوەتەوە.
دیاكۆ خەیات، كارناسی ئابووری لەبارەی پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی داهاتووی ئێران بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی گوت “حكومەتی ئێران بە لەبەرچاوگرتنی رەوشی نالەباری ئابووریی وڵات دەیەوێ هەڵاوسان كەم بكاتەوە، بۆیە هەوڵ دەدا نەختینەی بازاڕ و رێژەی خەرجییەكانی حكومەت كەم بكاتەوە”.
ئەو شارەزایەی بواری ئابووری، كەمكردنەوەی بودجەی تایبەت بە ناوچە بێبەشەكان بۆ ئەم سیاسەتە ئابوورییەی حكومەتی ئێران دەگەڕێنێتەوە و ئەوەش پێچەوانەی بەڵگەنامەی روانگەی 20 ساڵەی حكومەتی ئێران دەزانێت. دیاكۆ خەیات هەروەها ئاماژەی بەوەدا كە بودجەی داوودەزگا سەربازییەكانی ئێران 30% زیادی كردووە “دەكرا لەجێگەی كەمكردنەوەی بودجەی پارێزگاكانی رۆژهەڵاتی كوردستان، بودجەی دەزگا سەربازییەكان كەم بكرێتەوە”.
دوای ئەوەی پرۆژە یاسای بودجەی گشتی ساڵی داهاتوو پێشكەشی پەرلەمانی ئێران كرا، چەندین نوێنەری پەرلەمانی ئێران وەك ناڕەزاییەك لە بەرامبەر كەمیی بەشە بودجەی تەرخانكراو بۆ ناوچەكانیان دەستیان لەكاركێشایەوە.
پەرلەمانتارانی پارێزگای سنە نامەی دەستلەكاركێشانەوەیان رادەستی سەرۆكایەتی پەرلەمانی ئێران كردووە و تێیدا ئاماژەیان بەوە داوە كە “حەسەن رووحانی پێشتر بەڵێنی ئەوەی دابوو لە روانگەی پێشكەوتنەوە بڕوانێتە كوردستان و گرنگی تایبەتی پێ بدات، بەڵام بەپێچەوانەی ئەو بەڵێنە لە پرۆژە یاسای بودجەی پێشنیازكراودا بودجەی سەرجەم پرۆژە گرنگەكانی كوردستان كەم كراوەتەوە”.
حەسەن عەلەوی، نوێنەری سنە، دیواندەرە و كامیاران لە پەرلەمانی ئێران لەبارەی دەست لەكاركێشانەوەیان بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی گوت “پارێزگای سنە بەهۆی شەڕی 8 ساڵەی نێوان عێراق و ئێران و هەروەها بارودۆخی سیاسی رەوشێكی تایبەتی هەیە و بە پارێزگایەكی پێشنەكەوتوو ئەژمار دەكرێت. بۆیە دەمانەوێ ئەوە قەرەبوو بكرێتەوە و بەشە بودجەی پارێزگای سنە لە بودجەی گشتی ئێراندا زیاتر بكرێ، چونكە ئەگەر بەو شێوەیە بودجەی بۆ تەرخان بكرێ، چەندین ساڵ درێژە دەكێشێ تاوەكو پرۆژە خزمەتگوزارییەكان تەواو بن و هەروەها رێژەی بێكاری لەم ناوچەیە زیاتر دەبێ”.
ئەو پەرلەمانتارەی سنە هەروەها دەڵێت كە دەست لەكاركێشانەوەكەیان شتێكی رەمزییە و جارێ نایانەوێ كورسییەكانیان لە پەرلەمانی ئێران چۆڵ بكەن، بەڵام هاوكات هەڕەشەی ئەوەش دەكات كە ئەگەر رەوشەكە ئاوا درێژە بكێشێ ناچار دەبن بە یەكجاری دەست لەكار بكێشنەوە.
عەبدولڕەزا میسری، گوتەبێژی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی ئێران لەوبارەوە رایگەیاندووە “دەست لەكاركێشانەوەی ئەو نوێنەرانە دەبێ لە دانیشتنی گشتیدا تاوتوێ بكرێت و پەرلەمان بڕیاری لەسەر بدات”.
پەرلەمانتارەكەی سنە، دیواندەرە و كامیاران بێ ئەوەی ناوی هیچ شوێن یان لایەنێك بهێنێ، دەڵێت دوای دەست لەكاركێشانەوەیان بەڵێنیان پێداون كە گۆڕانكاری بەسەر بەشە بودجەی پارێزگای سنەدا بێنن. هاوكات حەسەن سوبحانی، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری پەرلەمانی ئێرانیش رایگەیاندووە كە ئەو دەستلەكاركێشانەوەیە جددی نییە و دەكرێ بە دانیشتنێكی لۆژیكی لەگەڵ حكومەت رێگەچارە بۆ بابەتە ناكۆكەكان ببینرێتەوە.
هەر لەوبارەوە قەسیم عوسمانی، نوێنەری بۆكان لە پەرلەمانی ئێران رایگەیاندووە كە ئەگەر بودجەی تەرخانكراو بۆ پرۆژە خزمەتگوزارییەكانی ئەو شارە گۆڕانكاری تێدا نەكرێ، دەست لەكار دەكێشێتەوە. عوسمانی هەروەها دەڵێت “بودجەی پێشنیازكراو دژی دروشمەكانی حكومەتە بۆ نەهێشتنی بێكاری و هەژاری”.
ئەو هەڵوێستەی نوێنەرانی پارێزگای سنە كاردانەوەی ژمارەیەك لە پەرلەمانتارانی كوردی خولەكانی پێشووشی لێكەوتووەتەوە. حاسڵ داسە، نوێنەری شارەكانی سەردەشت و پیرانشار لە خولی پێشووتری پەرلەمانی ئێران ئەو هەڵوێستەی نوێنەرانی پارێزگای سنەی بە “كردەوەیەكی پۆپۆلیستی بە مەبەستی راكێشانی سەرنجی خەڵك” نێودەبات. ئەو هەروەها رایگەیاندووە، بەپێی رێوشوێنی نێو پەرلەمان نوێنەران دەبێ بە شێوەی تاكەكەسی دەست لەكاربكێشنەوە و دەست لەكاركێشانەوەی بەكۆمەڵ هیچكات پەسند ناكرێت. حاسڵ داسە پێشنیازیش دەكات كە ئەو نوێنەرانە لە رێگای یاسایی دیكە وەكو “وتووێژ لەگەڵ حكومەت” كەڵك وەربگرن بۆ ئەوەی قەناعەت بە لایەنە پەیوەندیدارەكان بهێنن بۆ ئەوەی هەڵاواردن لەسەر رۆژهەڵاتی كوردستان نەمێنێت.

.webp&w=3840&q=75)