رووداو - هەولێر بڕیارە ئەمڕۆ 18-6-2014 پەرلەمانی کوردستان متمانە بە سەرۆک و جێگری سەرۆک و وەزیرەکانی کابینەی هەشتەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بدات و لە دوێنێوە سیڤییەکانیان چووەتە پەرلەمان. ئەمەش سی ڤی سەرۆک و جێگری سەرۆک و وەزیرەکانی کابینەی هەشتەمە نێچیرڤان ئیدریس بارزانی بۆ سەرۆکایەتی کابینەی هەشت راسپێردراوە ساڵی ١٩٦٦ لەدایکبووە کوڕە گەورەی ئیدریس بارزانییە ساڵی ١٩٨٩ بووەتە ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی لە کۆنگرەی 13 پارتی بەجێگری سەرۆکی پارتی هەڵبژێردرا ساڵی ١٩٩٦ بووەتە جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ساڵی ١٩٩٩ بووەتە سەرۆکی کابینەی چواری حکومەتی ھەرێمی کوردستان ساڵی ٢٠٠٦ بووە سەرۆکی کابینەی یەکگرتنەوە ژیانی هاوسەری لەگەڵ نەبیلە مەسعود بارزانی پێکهێناوە --------------------------------------- قوباد جەلال حیسامەددین تاڵەبانی بۆ جێگری سەرۆکی حکومەتی کوردستان راسپێردراوە کوڕی دووەمی جەلال تاڵەبانی و هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەدە لە 21ی تەممووزی ساڵی 1977 لەدایکبووە لەبەریتانیا چووەتە بەر خوێندن و دواناوەندی و زانکۆی لەوێ خوێندووە ساڵی 2000 وەک یاریدەدەری بەرپرسی نووسینگەی یەکێتی لە ئەمریکا دەستبەکاربووە ساڵی 2004 بووەتە بەرپرسی نووسینگەی یەکێتی لە ئەمریکا ساڵی 2006 بووەتە نوێنەری حکومەتی کوردستان لە ئەمریکا سەرەتای ساڵی 2013 گەڕایەوە کوردستان لە كابینەی حەوتەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەرۆكی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون بوو ساڵی 2005 ژیانی هاوسەری لەگەڵ شیری گراهام بەرپرسی پێشووی پرۆگرامی پەرەپێدانی عێراق پێکهێناوە --------------------------------------- د.رێكهوت حهمه رهشید: وهزیری تهندروستی ساڵی 1974 لەدایکبووە پزیشکی پسپۆڕی قوڕگ و گوێ و لووتە لەکابینەی حەوتەمدا وهزیری تهندروستی بوو ساڵی 1997بڕوانامهی بهكالۆریۆسی لە نهشتهرگهری گشتیدا لهزانكۆی سهڵاحهدین بەدەستهێناوە دیبلۆمی باڵا له نهشتهرگهری و نهخۆشییهكانی قوڕگ و گوێ و لووت ساڵی 2013 ماستهری لهبواری كارگێڕی و بهڕێوهبردن لهزانكۆی ئهمریكی لە سلێمانی بەدەستهێناوە پێشتر چهندین پۆستی لهبواری تهندروستیدا بەڕێوەبردووە --------------------------------------- د.یوسف گۆران بۆ وهزیری خوێندنی باڵا و توێژینهوهی زانستی یوسف سهمهد لوتفوڵڵا ناسراوە بە د.یوسف گۆران ساڵی 1968 لە كهركووك لهدایكبووە ساڵی 1986 یهكهمی قۆناخی دواناوەندی بووە لەسەر ئاستی پارێزگای كهركووك ساڵی 1990 كۆلێژی یاسای زانكۆی بهغدای تهواوكردووه ساڵی 2007 ماستهری لهیاسا وهرگرتووه لهزانكۆی كۆیه ساڵی 2010 دكتۆرای لهزانكۆی سلێمانی وهرگرتووە ساڵی 2010 بۆته بهرپرسی دهستهی راوێژكاری مهكتهبی سیاسیی یهكێتی ساڵی2014 مامۆستای بهشی یاسا و رامیاری زانكۆی گهشهپێدانی مرۆیی بووه ئێستا سهرۆكی یهكهی یاساو رامیاری كۆلێژی یاساو رامیاری زانكۆی گهشهپێدانی مرۆییه --------------------------- دهرباز عهبدوڵڵا رهسوڵ: وهزیری ئاوهدانكردنهوه دهرباز كۆسرهت، کوڕی كۆسرهت رەسوڵ جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی یەکێتییە ساڵی 1982 لەهەولێر لەدایکبووە ساڵی 2005 بڕوانامهی بهكالۆریۆسی له زانسته سیاسییهكانی لە لهندهن بەدەستهێناوە ساڵی 2007 بڕوانامهی دیبلۆمی باڵای لهكارگێڕی لە زانکۆی لێستهری بهریتانیا بەدەستهێناوە ساڵی 2013 بڕوانامهی دیبلۆم لهبهڕێوهبردن لە زانكۆی ئهمریكی له شاریقه بەدەستهێناوە لە رێکخراوی خوێندكاران و رێكخستنەکانی یەکێتی لە بهریتانیا کاریکردووە سهرۆكی دهستهی رێكخراوی رێباز فاوندهیشن و بۆردی نهخۆشخانهی پار بهرپرسی نووسینگهی جێگری یەکەمی سكرتێری یەکێتییە لە هەڵبژاردنی 21ی ئەیلوولی 2013 بە ئهندامی پهرلهمانی كوردستان هەڵبژێردرا --------------------------------------- مهحموود ساڵح كهریم: وهزیری كاروباری شههیدان و ئهنفالكراوان مهحموودی حاجی ساڵح ساڵی 1962 لە خورماڵ لەدایکبووە دهرچووی كۆلێژی زانسته سیاسییهكانە ساڵی 1976 پەیوەندی بە كۆمهڵهوە کردووە ساڵی 1979 بووەته پێشمهرگه دووجار لهلایهن دهزگا ئهمنییهكانی بەعس گیراوه ساڵی 2003 بووەتە ئەندامی مهكتهبی پهیوهندییهكانی یەکێتی و ئێستاش بەرپرسی ئەو مەکتەبەیە --------------------------------------- خالد عهبدولڕهحمان ئهحمهد محهممهد دۆسكی: وهزیری رۆشنبیری و لاوان خالد دۆسكی ساڵی 1962 لە دهۆك لەدایکبووە ساڵی 1984بهكالۆریۆسی له ئهدهبیاتی كوردی - زانكۆی بهغدا بەدەستهێناوە هەمان ساڵ بووەتە پێشمهرگه زمانی ئینگلیزی و میدیای له لهندهن خوێندووە ساڵی 2001 بهكالۆریۆسی كارگێڕی لە زانكۆی خۆرههڵاتی لهندهن بەدەستهێناوە بهڕێوهبهری سهتهلایتی بادینان سات-ە ئهندامی ئهنجوومهنی پارێزگای دهۆك و سهرۆكی لیستی یهكێتی بووه له ئهنجوومهنهكه ئهندامی مهكتهبی راگهیاندن و سهرپهرشتیاری راگهیاندنی یهكێتی بووه له بادینان ساڵانی 2009و2010 لێپرسراوی مهڵبهندی زاخۆ بووه --------------------------------------- عەبدولکەریم سوڵتان عەبدوڵڵا: وەزیری ناوخۆ کەریم شنگالی ساڵی 1950 لە شنگال لەدایکبووە ساڵی 1971 کۆلێژی یاسا و رامیاری لە زانکۆی بەغدا تەواوکردووە لەساڵانی 1971 تاوەکو 1973 لەبەغدا کاری پارێزەری کردووە لەساڵی 1993 تاوەکو 1994 بەڕێوەبەری گشتی ئاسایشی هەرێمی کوردستان بووە ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتییە لە ساڵی 2001وە وەزیری ناوخۆیە -------------------------------------- عەلی حاجی عوسمان حاجی بەدری سندی دكتۆرعەلی سندی 1965 لە دهۆک لەدایکبووە 1990 بڕوانامهی بهكالۆریۆسی پزیشكی له زانكۆی موسڵ بەدەستهێناوە 1996 بریكاری وهزیری تهندروستی و كاروباری كۆمهڵایهتی بووە 2002 پلهی ماستهری له كارگێڕی گشتی له زانكۆی هارڤهرد بهدهستهێناوه راوێژكاری سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان بۆ کاروباری تهندروستی لە کابینەی حەوتەم وەزیری پلاندانان بووە -------------------------------------- عەبدوڵڵا عەبدولرەحمان عەبدوڵڵا: وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان ئاشتی هەورامی ساڵی 1948 لە سلێمانی لەدایکبووە ساڵی 1971 بەکالۆریۆسی لە نەوت بەدەستهێناوە لە بەغدا هەمان ساڵ لە کۆمپانیای نەوتی عێراق لەبەسرە وەک ئەندازیار کاریکردووە ساڵی 1975 تاوەکو 1982 لە بەریتانیا وەک ئەندازیار لە کۆمپانیایەکی نەوتی بەریتانیا کاریکردووە ساڵی 1978 ماستەری لە ئەندازیاری نەوت لە سکۆتلەندا بەدەستهێناوە ساڵی 1982 تاوەکو 1985 گەورە ئەندازیاری ئینترابووە ساڵی 2006 بووەتە وەزیری سامانە سرووشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان -------------------------------------- عەبدولستار مەجید قادر: وەزیری کشتوکاڵ و ئاودێری عەبدولستار مەجید ساڵی 1970 لەهەولێر لەدایکبووە بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە زانستی قورئان بەدەستهێناوە ساڵی 1987 بووەتە پێشمەرگەی بزووتنەوەی ئیسلامی لە دوو کۆنگرەی کۆمەڵ جارێک دەنگی یەکەم و جارێکی دیکە دەنگی دووەمی بەدەستهێناوە بەرپرسیارییەتی سیاسی و سەربازی هەبووە لەناو کۆمەڵی ئیسلامیدا گوتەبێژی کۆمەڵی ئیسلامی بووە ئەندامی مەکتەبی سیاسی کۆمەڵی ئیسلامییە نوێنەری کۆمەڵ بووە لە لیژنەی هەماهەنگی ئۆپۆزیسیۆن سەرۆکی شاندی کۆمەڵ بووە لە پێکهێنانی حکومەت و نووسینەوەی بەرنامەی کاری حکومەت -------------------------------------- رێباز محەممەد عەبدوڵڵا: وەزیری دارایی رێباز حەملان ساڵی 1981 لە سلێمانی لەدایکبووە بەکالۆریۆسی لە یاسادا هەیە ماوەی چەند ساڵێک پارێزەرایەتی کردووە بەرپرسی کارگێڕی کۆمپانیای وشە بووە جێگری بەرپرسی رێکخەری دارایی و کارگێڕی گۆڕان بووە -------------------------------------- سەڵاحەددین بابەکر محەممەد سلێمان: وەزیری کارەبا ساڵی 1965 لە قەڵادزێ لەدایکبووە لە سەرەتای هەشتاکانەوە بەشداری کاری سیاسی ئیسلامی کردووە ساڵی 1992بەکالۆریۆسی لە ئەندازەی پترۆکیمیایی لە زانکۆی تەکنەلۆژیای بەغدا بەدەستهێناوە بڕوانامەی ماستەر و دکتۆرای لە کارگێڕی پیشەسازی هەیە ساڵی 1999 یەکەم گەنج بووە بووبێتە ئەندامی سەرکردایەتی یەکگرتوو لە کۆنگرەی شەشەمی یەکگرتوو دووەم دەنگی ئەندامانی کۆنگرەی بەدەستهێناوە یەکەم سکرتێری یەکگرتووی قوتابیان بووە یەکەم گوتەبێژی فەرمی یەکگرتوو بووە بەرپرسی مەکتەبەکانی راگەیاندن، جەماوەریەکان، هەڵبژاردن بووە ئەندامی ئەنجوومەنی سەرۆکایەتی یەکگرتووە یاریدەدەری ئەمینداری گشتی یەکگرتووە -------------------------------------- ساماڵ سەردار: وەزیری بازرگانی و پیشەسازی ساماڵ سەردار مەحموود ساڵی لەدایکبوون 1981 لەدایکبووی سلێمانی دەرچووی کۆلێژی یاسا کاری پیشەیی : پارێزەری راوێژکار و ماوەی 9 ساڵە پارێزەرە ئەندامی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان و رێکخەری ژووری یاسایی -------------------------------------- کەمال موسلیم: وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی کەمال موسلیم سەعید ساڵی لەداییکبوون 1967 لەدایکبووی دووشیوانی مەنتک دەرچووی کۆلێژی زانست بەشی جیۆلۆجیا و دەرچووی کۆلیژی یاسا لە ساڵی 1982 چووەتە ریزی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە ساڵی 2009 پەیوەندی کردووە بە بزووتنەوەی گۆڕانەوە باژێڕوانی هەولێر بووە و دواتر وەک هەڵسووڕاوێکی بزووتنەوەی گۆڕان کاری کردووە ئێستا کاری پارێزەری دەکات ----------------------------------------- نەورۆز مەولوود محەممەد گەردی: وەزیری شارەوانی نەورۆز مەولوود ساڵی 1970 لەهەولێر لەدایکبووە ساڵی 1992 بەکالۆریۆسی لەیاسا لە زانکۆی سەڵاحەددین بەدەستهێناوە ساڵی 2010 ماستەری لە گارگێڕی کار بەدەستهێناوە بڕوانامەی دیبلۆمی لە دڵنیایی جۆری بەدەستهێناوە لە بەریتانیا بەڕێوەبەری کارگێڕی و یاسایی دەستەی گشتی وەبەرهێنان بووە ئێستا بەڕێوەبەری گشتی وەبەرهێنانی هەولێرە سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای وەبەرهێنانە بە پلەی بریکاری وەزیر بەشداربووە لە داڕشتنەوەی رێنمایی سندوقی نیشتەجێبوون بایەخی زیاتری بە پەرەپێدان بەکەرتەکانی گەشتیاری، نیشتەجێبوون و بازرگانییە ----------------------------------------- سینان عەبدولخالق ئەحمەد چەلەبی : وەزیری داد سینان چەلەبی 1944 لە هەولێر لەدایکبووە بەکالۆریۆس و ماستەر لە ئەندازەی تەلارسازی لە بەریتانیا و تورکیا دامەزرێنەری نووسینگەی راوێژکاری ئەندازیاریی عێراق لە بەغدا وەک بەڵێندەر و ئەندازیار لە هەولێر کاریکردووە 1993 بۆ ماوەیەک سەرۆکی بەرەی تورکمانی بووە جێگری سەرۆکی رێکخراوی خێرخوازی ئیحسان دۆغرەمەچی بووە لەکابینەکانی شەشەم و حەوتەم وەزیری پیشەسازی و بازرگانی بووە -------------------------------------- پشتیوان سادق عەبدوڵڵا: وەزیری پەروەردە پشتیوان سادق 1970 لە هەولێر لە دایکبووە 2013 بڕوانامەی دکتۆرای لەیاسای گشتی بەدەستهێناوە ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتییە مامۆستای کۆلیژی یاسا و رامیاری زانکۆی سەلاحەددینە خاوەنی دوو چاپکراوە سەبارەت بە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بە زمانی عەرەبی -------------------------------------- مستەفا قادر مستەفا: وەزیری پێشمەرگە مستەفا سەید قادر 1958 لە قەڵادزێ لەدایکبووە پەیمانگای کشتوکاڵی هونەری ئەبوغرێبی لە بەغدا تەواوکردووە 1978 پەیوەندی بە کۆمەڵەوە کردووە 1980 بووەتە پێشمەرگە 1990 تاوەکو 1991زیندانی سیاسی بووە 1995 بووەتە ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی چەندین بەرپرسیاریەتی جیایای رێکخستن و پێشمەرگایەتی هەبووە ئەندامی خولی یەکەمی پەرلەمانی کوردستان بووە 2001 دوای کۆنگرەی 2 بووەتە ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی جێگری فەرماندەی گشتی پێشمەرگەی یەکێتی بووە 1998تاوەکو 2001 وەزیری ناوخۆی ئیدارەی سلێمانی بووە رێکخەری ژووری کارگێڕی و دارایی بزووتنەوەی گۆڕانە ----------------------------------------- جۆنسۆن سیاوەش ئەیۆ: وەزیری گواستنەوە و گەیاندن جۆنسۆن سیاوەش 1971 لە دیانا لەدایکبووە 1993 بەکالۆریۆسی لە جوگرافیا لەزانکۆی سەڵاحەددین بەدەستهێناوە ئەمینداری ئەنجوومەنی گەلی سریانی ئاشووری بووە ماوەی دە ساڵ سەرکردایەتی حیزبی دیموکراتی بیت نەهرین بووە ئەندامی یەکێتی ئاشتی جیهانییە و ئەندامی زۆربەی کۆنگرەکانی داکۆکیکردن لە کریستیانەکانی عێراق بووە لە کابینەی حەوتەم وەزیری گواستنەوە و گەیاندن بووە ----------------------------------------- فاتح محەممەد سلێمان ئەحمەد بۆ دەستەی ناوچەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان فاتح سەنگاوی 1976 لە سەنگاو لەدایکبووە 1998 بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە زمانی عەرەبی لە زانکۆی سەلاحەددین بەدەستهێناوە 2008 بڕوانامەی ماستەری لەکۆمەڵناسی لەزانکۆی حورەی هۆڵەندی بەدەستهێناوە 2011 بڕوانامەی ماستەری لە زمانی عەرەبی لە زانکۆی جینانی لوبنان بەدەستهێناوە وانەبێژە لەزانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی خوێندکاری دکتۆرایە لەزمانی عەرەبی لەبوارەکانی راگەیاندن و رێکخراوەیی کاری کردووە ----------------------------------------- نەسرەددین سەعید مستەفا حەبیب : وەزیری کار وکاروباری کۆمەڵایەتی نەسرەددین سەعید 1965 لە دهۆک لە دایکبووە 1994 پەیوەندی بە یەکگرتووی ئیسلامییەوە کردووە 2007 بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە خوێندنی ئیسلامی لە زانکۆی موسڵ بەدەستهێناوە ئەندامی سەرکردایەتی یەکگرتووە