ئەگەری فراوانكردنی خەندەقی ئەمنى كەركووك لە ئارادایە

17-06-2014
هونەر ئەحمەد
هونەر ئەحمەد
رووداو
رووداو
نیشانەکردن كةركووك
A+ A-

رووداو- كەركووك

دوای گەڕانەوەی هێزی پێشمەرگە بۆ شاری کەرکووک و ناوچەکانی دەورووبەری، رەوشی ئەمنی ئەو شارە ئارام بووەتەوە، بەشێوەیەک بەشێک لە خەڵکی ئەو شارە داوادەکەن کەرکووک لە رووی ئیداریشەوە بخرێتەوە سەر هەرێمی کوردستان، هێزی پێشمەرگەش بۆ ئەوەی ئارامیی ئەو شارە بەردەوامبێت ئێستا لەسەر زێی بچووک دوا خاڵی سنووری خۆی داناوە و هەوڵدەدات پشتێنە ئەمنییەکەی کەرکووک فراوانتربکات.

پێشمەرگە بۆئەوەی بەتەواوی خۆی جێگیربكات لەسنووری كەركووك و لەسەر زێی بچووك پشتێنە ئەمنییەكەی تووندوتۆڵتر دەكات، رۆژانەش لایەنە پەیوەندیدارەكان سەردانی ئەم سنوورانە دەكەن بۆئەوەی لە نزیكەوە ئاگاداری رەوشەكەبن لیستی برایەتیش لە ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك سەردانی سنوورەكانیان كرد و لەگەڵ بەرپرسانی هێزی پێشمەرگە كۆبوونەوە و پاڵپشتی خۆیان بۆ هێزی پێشمەگە دەربڕی، جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك و ئەندامانی دیكەی لیستی برایەتی دەڵێن لە هەوڵی ئەوەداین لە ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك بووجە بۆ پێشمەرگە دابین بكرێت.

پێشڕەویكردنی هێزی پێشمەرگە نەك تەنها سنووری ناوخۆی كەركووكی تێپەڕاند، بەڵكو بەدەیان كیلۆمەتر ئەو خەندەقە ئەمنیەشی تێپەڕاندووە كە پێشوتر ئیدارەی كەركووك بۆرێگریكردن لە كردەوە تووندوتیژییەكان دروستی كردبوو، بۆیە چاوەڕواندەكرێت خەندەقی ئەمنیی فراوانتربكرێت بەهۆی فراوانبوونی سنووری كەركووكەوە .

هاونیشتمانیان ئەگەر پێشووتر داوای هێنانی هێزی پێشمەرگەیان بكردایە بۆ سنوورەكانی كەركووك، بەڵام ئێستا داوای ئەوە دەكەن لەڕووی ئیداریشەوە كەركووك بخرێتە سەر هەرێمی كوردستان، بەشێك لە لایەنە  سیاسییەكانیش دەڵێن پێویستە چاوەڕوانی باری سیاسی عێراق بكەین و بزانین بەرەو چ ئاقارێك دەچێت.

لەسەرەتایی هاتنی پێشمەرگەو هەڵاتنی سوپای عێراق لەناوخۆی كەركووك، كردەوە تووندوتیژییەكان بەجۆرێك كەمی كردوە كە هاونیشتمانیان بەبوونی پێشمەرگە هەست بە ئارامی دەكەن.


لەسەرەتایی هاتنی پێشمەرگەو هەڵاتنی سوپای عێراق لەناوخۆی كەركوك كردەوە توندوتیژیەكان بەجۆرێك كەمی كردوە كە هاونیشتیمانیان بەبوونی پێشمەرگە هەست بە ئارامی دەكەن .


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە