رووداو – پیرمام
كۆبوونەوەی ئەمڕۆی مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان و سەركردەی لایەنە سیاسییەكانی كوردستان لە پیرمام كۆتاییهات.
بەپێی ئەو زانیارییانەی بە رووداو گەیشتوون سەرۆكی هەرێمی كوردستان و لایەنە سیاسییەكان بڕیاریانداوە پێشمەرگە لە ناوچە دابڕێنراوەكان نەكشێتەوە.
هەروەها هەموو لایەنەكان لەسەر ئەوە رێككەوتوون، كە مەسعود بارزانی نوێنەری هەرێمی كوردستانە لە هەر دانووستاندنێك و دوابڕیار ئەو دەیدات. سەبارەت بە دۆخی ئێستای عێراقیش هاوڕابوون لەسەر ئەوەی كێشەكان لە ئەستۆی نووری مالیكی، سەرۆك وەزیرانی عێراقە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ