رووداو- كەلار
ئەم گرتە ڤیدیۆیە لە لایەن تیمی تۆڕی میدیایی رووداو لە بەرەكانی شەڕی نێوان هێزەكانی پێشمەرگەو چەكدارانی گرووپی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق شام "داعش" تۆماركراوە لە سنووری ناحیەی جەلەولا.
ناحیەی جەلەولا لەلایەن هێزەکانی پێشمەرگە كۆنترۆڵكراوە و تارادەیەك ئارامی بەخۆیەوە دەبینێ، بەڵام تەواوی دووکانەکان داخراون، هۆکارەکەشی ئەوەیە کە خەڵکی ناحیەكە ترسی ئەوەیان هەیە دۆخەکە گۆڕانکاری بەسەردابێت و نائارامی لێبکەوێتەوە.
دانیشتووانی جەلەولا داوادەکەن هێزەكانی پێشمەرگە جارێکی دیکە لە ناحیەکەیان نەکشێنەوە و هۆکاری ئارامییەکەش بۆ بوونی هێزەکانی پێشمەرگە و ئاسایش و پۆلیسی گەرمیان دەگەڕێننەوە.