روونكردنەوەی وەزارەتی پێشمەرگە لە سەر ژمارەی پێشمەرگە ونبووەكان

16-09-2014
مەحموود یاسین کوردی
نیشانەکردن پێشمەرگە
A+ A-

رووداو- هەولێر

نووسینگەی وەزیری پێشمەرگە روونكردنەویەك لە سەر ژمارەی پێشمەرگە ونبووەكان بڵاودەكاتەوە و رایدەگەیێنێت، لە سەرەتای شەڕی داعشەوە 29 پێشمەرگە ونبوون.

رۆژی سێشەممە 16ی ئەیلوولی 2014، مستەفا سەید قادر، وەزیری پێشمەرگەی هەرێمی كوردستان لە هەڤپەیڤینێكدا لەگەڵ دوایین ژمارەی رۆژنامەی ئاوێنە، کە میدیایەکی لۆکاڵی باشووری کوردستانە، رایگەیاند 29 پێشمەرگە ونبوون و هەواڵیان نییە.

سەرچاوەیەك لە نووسینگە وەزیری پێشمەرگە سەبارەت بە هەواڵی ونبوونی پێشمەرگەكان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت:" بڵاوبوونەوەی هەواڵی ونبوونی 29 پێشمەرگە لە شەڕی داعش بەو شێوەیە، كە لە سەرەتای شەڕی چەكدارانی تیرۆریستەوە تا ئێستا 29 پێشمەرگە دیارنەماون، واتە لە سەرەتای رووداوەكانی مانگی حوزەیرانی 2014 و كەوتنی موسڵ و پەلاماردانی شنگال و زوومار لە لایەن تیرۆریستانەوە، ئەو ژمارەیە لە پێشمەرگە قارەمانەكانمان ونبوونە".

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە