رووداو- هەولێر
سکرتێری پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیێنێ، هەفتەی داهاتوو پەرلەمان پڕۆژەیاساکانی هەڵبژاردن و راپرسی و بوودجەی پارتە سیاسییەکان پەسەند دەکات.
فەخرەدین قادر، سکرتێری پەرلەمانی کوردستان بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ى راگەیاند، ئەمڕۆ دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان لەگەڵ سەرۆک فراکسیۆنەکان کۆبووەوە.
فەخرەدین قادر روونیکردەوە، لە کۆبوونەوەکەدا پڕۆژە یاسای هەڵبژاردن و گشتپرسی تاوتوێکران و گفتوگۆ لەبارەی راپۆرتی لێژنەی یاساییش کرا.
سکرتێری پەرلەمانی کوردستان ئاماژەی بەوەکرد رۆژی یەکشەممە دووبارە لەوبارەیەوە دەستەی سەرۆکایەتيی پەرلەمان بۆ گفتوگۆکردن و بەرچاوروونی زیاتر، لەگەڵ سەرۆک فراکسیۆنەکان کۆدەبێتەوە، چونکەی هەفتەی داهاتوو ئەو پڕۆژە یاسایە پەسەند دەکرێت.
هەر لەو کۆبووونەوەیەدا پڕۆژە یاسای پارتە سیاسییەکان تاوتوێکراوە و هەوڵدەرێت هەفتەی داهاتوو ئەو پڕۆژە یاسایەش پەسەند بکرێت. ئەمە وەک سکرتێری پەرلەمان باسیکرد.



