پارتی: لە رووی ئیدراییەوە کەرکووک بخرێتە سەر هەرێمی کوردستان

17-06-2014
رووداو @Rudawkurdish
کەرکووک
کەرکووک
نیشانەکردن کەرکووک
A+ A-

رووداو - کەرکووک

پاش ئەوەی هێزی پێشمەرگە لەڕووی ئەمنییەوە ناوچە دابڕێنراوەكانی خستەژێر كۆنترۆڵی خۆی، پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێن پێویستە لەڕێگەی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووكەوە هەوڵبدرێت تاوەكو لەڕووی ئیداریشەوە بخرێتە سەر هەرێمی كوردستان .

یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانیش هەنگاوی گەڕانەوەی كەركووك بۆسەر هەرێمی كوردستان لەڕووی ئیدارییەوە بەپەلە دەزانێت و دەڵێت پێویستە ئەو كارە بە بەرنامە بێت .

بەپێی وتەی پارێزگاری كەركووك %75ی خاكی كەركووك لەژێر كۆنترۆڵی هێزی پێشمەرگەدایە و بەرپرسانی پێشمەرگەش دەڵێن بەگشتی خاكی ناوچە دابڕێنراوەكان %95ی لەبن دەستی پێشمەرگەدایە .

پاشەكشێكردنی سوپای عێراق نەك لای پێكهاتەكانی دیكەی كەركووك، بەڵكو بەلای خودی كوردیشەوە پێشهاتێكی چاوەڕواننەكراو بوو، بۆیە عەرەب و توركمان دەڵێن سەر لەم یارییە دەرناكەین.

پێكهاتەی عەرەبی باس لەوە دەكەن كە  هیچ هەڵوێستێك ناخەنەڕوو تاوەكو کۆدی ئەم یارییە نەدۆزنەوە، هەرچی پێكاتەی توركمانیشە دەڵێن لە هاتنی پێشمەرگە پرس بە ئێمە نەكراوەو حكومەتی عێراق رێگەی پێداون. بە پێویستیشی دەزانن هەموو پێكەوە بڕیار لەسەر كەركووك بدەن نەك لایەنێك بەتاكڕەوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە