رووداو- هەولێر
پارێزگاری کەرکووک پێیوایە لە کەرکووک جگە لە نەیارانی دەرەکی، نەیارانی کوردیش هەن، کە دەیانەوێت وا نیشان بدەن، لایەنی کوردی توانای پاراستنی کەرکووکی نییە و ئاماژە بەوەشدەکات، کە " لە هەولێریش پەلاماری تیرۆریستی روویداوە."
نەجمەدین کەریم، پارێزگاری کەرکووک، لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ رۆژنامەی کوردستانی نوێ و لە ژمارەی 6257 ئەو رۆژنامەیە رایگەیاند: "ئەمڕۆ لە کەرکووک جگە لە نەیارانی دەرەکی، نەیارانی کوردیش هەن لەناو پەرلەمانی عێراق و دەورووبەری پارێزگای کەرکووکیش، کە دەیانەوێت وای پیشان بدەن، لایەنی کوردی توانای پاراستنی ئەمنییەتی کەرکووکی نییە، بۆیە پێویستە لایەنی کوردی و میدیای کوردیی پێکهاتەی دەزگای ئەمنی کەرکووک بزانن."
پارێزگاری کەرکووک پێیوایە تیرۆر لە هەولێریش روویداوە و دەڵێت: "تیرۆر لە هەموو عێراق هەیە، لەهەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستانیش، کە لە یەک میللەتیش پێکهاتووە، پەلاماری تیرۆریستی روویداوە. بۆیە حەق وایە هەمووان پشتی یەکتربین و تۆمەت خستنە سەر یەک کارێکی زۆر خراپە."
نەجمەدین کەریم سەبارەت بە بانگهێشتکردنی هێزی دژە تیرۆر بۆ پشتیوانیکردنی هێزە ئەمنییەکانی کەرکووک لەو پەلامارەی لە ماوەی رابردوودا کرایە سەر باڵەخانەی دەزگای هەواڵگری و جەواهیر مۆڵ لە کەرکووک، گوتی:"یەکەم جار نییە هێزی دژە تیرۆر بێنە کەرکووک و هاوکاری خەڵک و دەزگا ئەمنییەکانی کەرکووک بکەن، ئەو هێزە لەمەوبەریش رۆڵی باشیان لە کەرکووک گێڕاوە."
پارێزگاری کەرکووک رەخنەگران لە هێنانی دژە تیرۆر بۆ کەرکووک، دەخاتە پاڵ شۆڤێنییەکان و فەرماندەی ئۆپەراسیۆنی دیجلە و رایگەیاند: "بەداخەوە ئەوانەی، کە رەخنە لە هێنانی هێزی دژەتیرۆر دەگرن، هەڵوێستەکەیان لەگەڵ هەڵوێستی شۆڤێنیەکانی ناو پەرلەمانی عێراق و فەرماندەکانی ئۆپەراسیۆنی دیجلەدا یەک دەگرێتەوە، چونکە هەڵوێستی هەردوولایان بەرامبەر بە هێزەکانی دژە تیرۆر وەکو یەک بوون."
نەجمەدین کەریم گوتیشی: "ئێمە دەڵێین ئەوە هێزی دژە تیرۆر و پۆلیسی کەرکووک بوون، کە توانییان 11 هاووڵاتی بارمتەکراوی کەرکووک لە ژێر دەستی تیرۆریستان لەو پەلامارەدا رزگار بکەن نەک هێزی دیجلە."
لە رۆژی 4-12-2013 لەلایەن چەند چەکدارێکەوە هێرش کرایە سەر باڵەخانەی دەزگای هەواڵگری و باڵەخانەی جەواهیر مۆڵ لە بەرامبەر ئەو دەزگایە لە شاری کەرکووک و بۆ کۆنترۆڵکردنی بارودۆخەکە، هێزێکی دژەتیرۆر لەسەر بانگهێشتی پارێزگاری کەرکووک، لە سلێمانییەوە رۆیشتنە ئەو شارە.