رووداو- هەولێر
کاژێر 3ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 15-7-2014 لە بەندیخانەی سوسێ ئاگرکەوتووەتەوە و بەوهۆیەشەوە 4 کەس تەنگەنەفەس بوون.
بەڕێوەبەری پۆلیسی پیرەمەگروونیش دەڵێ رووداوەکە ئاسایی بووە و بە ئەنقەست نەبووە.
عەقید سەردار مەحموود، بەڕێوەبەری پۆلیسی پیرەمەگروون بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "ئەو رووداوەی بەندیخانەی سوسێ بەهۆێ شۆرتی کارەبای سپلێتی ناو یەکێک لە هۆڵەکانی زیندانییەکان بووەو دووکەڵی زۆری کردووە".
سەردار مەحموود سەبارەت بە زیانەکانی ئەو ئاگرە گوتی "هیچ زیانێک بە بینای بەندیخانەکە نەگەیشتووە، بەڵام بە هۆی ئەو دووکەڵەوە 4 بەندکراو تووشی تەنگە نەفەسی بوون، بەڵام ئێستا باری تەندروستییان جێگیرە و لە شوێنی خۆیانن".
گرتووخانه‌ی سوسێ ده‌كه‌وێته سنووری ناحیه‌ی پیره‌مه‌گروون و له‌سه‌ر رێگای گشتی سلێمانی دووكانە، کە له‌دوای پرۆسه‌ی ئازادی عێراقه‌وه نۆژه‌نكرایه‌وه.
ئەو گرتووخانەیە سه‌ر به حكومه‌تی عێراقه‌و به سه‌دان به‌ندكراوی تێدایه كه له‌سه‌ر كاری جۆراوجۆر ده‌ستگیركراون زیندانییه‌كانیش زۆربه‌یان خه‌ڵكی شاره‌كانی خواروو و ناوه‌ڕاستی عێراقن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ