پەیکەری عوسمان هەورامی لە شاری سنە دانرا

15-02-2018
رووداو @Rudawkurdish
تایبەتمەندی سیاچەمانەی هەورامان لە ئەدای گوتنی ئەودا خەسڵەتێکی زاڵە
تایبەتمەندی سیاچەمانەی هەورامان لە ئەدای گوتنی ئەودا خەسڵەتێکی زاڵە
نیشانەکردن عوسمان هەورامی
A+ A-

رووداو - هەولێر 

لە شەقامی کۆسەی هەجیج لە شاری سنە پەیکەری هونەرمەندی کورد عوسمان هەورامی دانرا.


عوسمان هەورامی دەنگێکی رەسەنە، هەڵقوڵاوی نسار و کوێستانەکانی هەورامانە، بە خوڵقێنەری سیاچەمانە ناسراوە، ئەو ریتمەی بە سەر بەژن و باڵای ژنان و کچە چاوڕەشەکانی چەم و دۆڵی هەراماندا دەگوترێت.

لە پارێزگاری سنە سەتان کەس لە نێویاندا پارێزگار پەردە لەسەر پەیکەری عوسمان هەورامی لادەدەن.

پەیکەرەکە هادی زیائەدینی دروستیکردوە، عوسمان خۆی لەگەڵ گۆرانیبێژانی هەورامان و رۆژهەڵاتی کوردستان بەشدارن، دواییش لەسەر کاریگەریی سیاچەمانە و کنا لەیلی عوسمان کۆڕێک بەسترا.

تایبەتمەندی سیاچەمانەی هەورامان لە ئەدای گوتنی ئەودا خەسڵەتێکی زاڵە، عوسمان بە خوڵقێنەری ئەو دەنگە ناسراوە کە سیاچەمانەیە بە سەر بەژن و باڵای ژنان و کچە چاوڕەشەکانی چەم و دۆڵی هەوراماندا دەگوترێ، ئەوانەی هەڵسەنگاندنیان بۆ بەرهەم و شێوەی گوتنی کردوە دەڵێن، عوسمان هەورامی گۆرانیبێژێکە لە هەر گۆشەیەکی دنیا گوێبیستی دەنگی بی رەسەنایەتی و هونەرێکی باڵای کوردستانیت دێنێتەوە بیر.

عوسمان کەیمنەیی لە منداڵیەوە گۆرانی گوتوە، دایکیشی ژنێکی دەنگخۆش بووە، کاتی خۆی پێکەوە لەگەڵ دایکی گۆرانیان گوتوە.

چەندین بەرهەمی تەلەڤزیۆنی هەن، نزیکەی هەزار و 700 کاسێتی تۆمارکردوون، زۆربەی گۆرانییەکان لە مەجلیس و زەماوەندی کوردەواریدا گوتراوون، لەگەڵ گۆرانیبێژەکانی ناوچەکە بە تایبەت حەمە حسێن هەورامی گۆرانی زۆریان گوتوە.

عوسمان چەندین بەزمی سیاچەمانەی داهێناوە ئەرشیفێکی دەوڵەمەندی بۆ مۆسیقا و هونەری کورد دروستکردوە. 

لە کۆتایی هەشتاکاندا دەنگەژێکانی عوسمان هەورامی دووچاری نەخۆشی بوون، ئەو دەنگەی زیاتر لە 40 ساڵ سیاچەمانە، ئاخ لەیل و کەتانە و کەتانەی گوت ئیدی وەک جاران نەما.


داڕشتنەوە؛ راوچی حەسەن 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە