رووداو - كۆیە
مستەفا مەولوودی بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندیی، بە سکرتێری گشتيی حیزبی دیموکراتی کوردستان (حدك) هەڵبژێردرا.
هەڵبژاردنی مستەفا مەولوودی دوای دەستلەكاركێشانەوەی خالید عەزیزی دێت لە پۆستی سكرتێری گشتیی حدك.
مستەفا مەولوودی پێشتر جێگری سكرتێری گشتیی حدك بوو.
مستەفا مەولوودی كێیە؟
- لە دایکبووی گوندی ماسوێ لەنێوان مەهاباد و نەغدەیە.
- ساڵی 1979 بووەتە پێشمەرگەی حیزبی دیموکرات.
- بڕوانامەی یاسای لە زانکۆی کۆیە وەرگرتووە.
- لە کۆنگرەی حەوت بووەتە ئەندامی سەرکردایەتی حیزبی دیموکرات.
- لە کۆنگرەی 12 بووەتە ئەندامی دەفتەری سیاسی حیزبی دیموکرات.
- لە کۆنگرەی 14 بووەتە جێگری سکرتێری گشتی حدک.
- لە 15-1-2017 بە سکرتێری گشتی حیزبی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردرا.
داڕشتنەوە: حەكیم داود
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ