رووداو-هەولێر
شاندی باڵای شیعە و سوننەکانی عێراق کە لە دوو هاوپەیمانی چاکسازی و ئاوەدانکردنەوە کۆبوونەتەوە، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ گەیشتنە هەولێر و لەگەڵ سەرۆک بارزانی کۆبوونەوە.
شاندی لایەنە عێراقییەکان بە سەرۆکایەتی عەممار حەکیم، کۆبوونەوەی یەکەمیان بۆ تاوتوێکردنی بەشداری کورد لە حکومەتی داهاتووی عێراق بە سەرۆکایەتی عادل عەبدولمەهدی، لەگەڵ سەرۆک بارزانی بوو لە پیرمام.
هەر ئەمڕۆ شاندەکە لەگەڵ مەکتەبی سیاسی پارتی کۆدەبنەوە و دواتریش دەچنە لای نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیران و جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان.
شاندەکە بڕیارە سەردانی سلێمانیش بکەن و لەگەڵ لایەنە کوردستانییەکانی دیکەش کۆببنەوە و رای کورد لەسەر چۆنیەتی بەشداریی لە کابینەی داهاتووی حکومەت عێراق وەربگرن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ