بارزانی ‌و رابەری بزووتنەوە چەند پرسێكی تایبەت تاووتوێ دەكەن

13-04-2016
ئاسۆ سەراوی
عیرفان عەلی عەبدولعەزیز، رابەری بزووتنەوەی ئیسلامیی كوردستان
عیرفان عەلی عەبدولعەزیز، رابەری بزووتنەوەی ئیسلامیی كوردستان
نیشانەکردن بارزانی عیرفان عەلی عەبدولعەزیز
A+ A-

رووداو- هەولێر

مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ رابەری بزووتنەوەی ئیسلامیی كوردستان كۆبووەوە‌. ئەندامێكی سەركردایەتی بزووتنەوەی ئیسلامی رایدەگەیێنێ‌ "لەبارەی دۆخی سیاسیی كوردستان‌ و چەند پرسێك كە لەنێوان ئەوان و پارتیدا هەن لەگەڵ بارزانی گفتوگۆیان كردووە".

پێشنیوەڕۆی رۆژی چوارشەممە 13-4-2016  لە پیرمام ، عیرفان عەلی عەبدولعەزیز، رابەری بزووتنەوەی ئیسلامیی كوردستان و عەبدوڵڵا وەرتی، گوتەبێژی حیزبەكە لەگەڵ مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان و سەرۆكی پارتی كۆبوونەوە.

محەممەد خۆشناو، ئەندامی سەركردایەتی بزووتنەوەی ئیسلامی بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی گوت، عیرفان عەلی عەبدولعەزیز و عەبدوڵڵا وەرتی لەسەر دۆخی سیاسیی كوردستان ‌و چەند پرسێك كە لەنێوان ئەوان و پارتی دیموكراتی كوردستاندا هەن، لەگەڵ بارزانی گفتوگۆیان كردووە.


مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان

بزووتنەوەی ئیسلامی هەرچەندە كۆنترین حیزبی ئیسلامییە لە باشووری كوردستان، بەڵام بەراورد بە دوو حیزبە ئیسلامییەكەی دیكە ( كۆمەڵ و یەكگرتوو) پێگەی جەماوەری كەمترە ‌و لە پەرلەمانی كوردستان خاوەنی یەك كورسییە، هەروەها بەشداری كابینەی هەشتی حكومەتی هەرێمی كوردستانیان نەكردووە.

بزووتنەوەی ئیسلامیی كوردستان ساڵی 1987 لە لایەن کۆمەڵێک پیاوی ئایینی بە سەرکردایەتی مەلا عوسمان عەبدولعەزیز لە ئێران راگەیێندرا. بزووتنەوە یەکەم حیزبی سیاسی ئیسلامی چەکدارە  لە باشووری كوردستان دامەزراوە و بە فەرمی راگەیێندراوە.


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە