کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ئەنوەری حاجی عوسمان

ئەنوەری حاجی عوسمان

kurdistan

ئەنوەری حاجی عوسمان: لێدانی خەندەقەكە بڕیاری حكومەتە نەك پارتی

بەهێز کامیل

بەهێز کامیل

13-04-2014
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
بەهێز کامیل
بەهێز کامیل13-04-2014

بابەتی پەیوەندیدار

سوپای پاسداران: دوو کەشتیی گواستنەوەی نەوت لە تەنگەی هورمز گڕیان گرت
ئێران25-11-2026

سوپای پاسداران: دوو کەشتیی گواستنەوەی نەوت لە تەنگەی هورمز گڕیان گرت

ئەندازیارێک لە بۆکان کەوتە خوارەوە و گیانی لەدەستدا
کوردستان25-11-2026

ئەندازیارێک لە بۆکان کەوتە خوارەوە و گیانی لەدەستدا

نرخی نەوتی برێنت دابەزیوە بۆ نزیکەی 90 دۆلار
ئابووری25-11-2026

نرخی نەوتی برێنت دابەزیوە بۆ نزیکەی 90 دۆلار


رووداو – هەولێر

بریكاری وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەڵێ لێدانی خەندەقەكەی نێوان رۆژئاواو باشووری كوردستان مەبەست لێی تەنیا پاراستنی ئەمنییەتی سنوورەكەیەو بڕیارەكەش حكومەت بە هاوكاریی وەزارەتی پێشمەرگە داویەتی. دەشڵێ "ئەو خەندەقە هەر تەواو دەكرێ".

ئەنوەری حاجی عوسمان، بریكاری وەزارەتی پێشمەرگە، لەمیانی بەشداریكردنی لە بەرنامەی كاژێر هەشتی تەلەڤزیۆنی رووداو هۆكارەكانی لێدانی خەندەقەكەی سنووری نێوان رۆژئاواو باشووری كوردستانی روونكردەوەو گوتی "ئەو خەندە بۆ پاراستنی سنووری هەرێمی كوردستان لێدەدرێت، چونكە سنوورێكی ئاڵۆز و هەستیارە".

لە ناوخۆی هەرێمی كوردستان و دەرەوەش نیگەرانی لە لێدانی ئەو خەندەقە كەوتووەتەوە، بەتایبەتی پارتی یەكێتی دیموكراتی PYD پارتی دیموكراتی كوردستان بە بەرپرس و بڕیاردەری ئەو خەندەقە دەزانێ و هەموو رەخنەكانی روو لە پارتین، بەڵام ئەنوەری حاجی عوسمان رەتیكردەوە ئەوە بڕیاری پارتی بووبێت و گوتی "ئەو خەندەقە بە بڕیاری حكومەت و وەزارەتی پێشمەرگە لێدەدرێ، وەزیری پێشمەرگەش كە سەر بە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانە سوورە لەسەر تەواوكردنی و هەر تەواویشی دەكەین".

گوتیشی "پەیەدە فێرە پارتی بە هەموو شتێك تۆمەتبار بكات و ئەوە فەرمانی ئاغاكانیانە".

بە گوتەی بریكاری وەزارەتی پێشمەرگە درێژی خەندەقە 26 كیلۆمەترەو ساڵی رابردوو لەئاكامی ناكۆكییەكانی نێوان هێزی پێشمەرگەو سوپای عێراق كەوتووەتە ژێر كۆنترۆڵی حكومەتی هەرێمی كوردستان ‌و پێشتر لە دەستی لیژنەی ئەمنی حكومەتی هەرێمی كوردستان و فەوجێكی سوپای عێراق بووە، "بەڵام ئەو فەوجە نەیانتوانی ئەمنییەتی سنوورەكە بپارێزن".

ئەنوەری حاجی عوسمان گوتیشی "ئەو خەندەقە هیچ جیاوازییەكی نییە لەگەڵ خەندەقە ئەمنییەكەی كەركووك و هەولێر و بۆ پاراستنی ئەمنییەتە". ئاماژەی بەوەشكرد "لەو سنوورە بە سەدان پارچە چەكی قورس و سووكمان دەستبەسەردا گرتووەو قاچاخچێتیشی تێدا دەكرێ".

سەبارەت بە نیگەرانییەكانی پەیەدەش لەو خەندەقە، گوتی "ئەو خەندەقە ناحەزانی هەرێمی كوردستانی شڵەژاندووە، ناشزانم پەیەدە بۆ كێشەكویان گەورە كردووە، چونكە لێدانی ئەو خەندەقە بۆ رێزگرتنە لە چوون و هاتنی خەڵكی رۆژئاوای كوردستان".

پێشتر جەبار یاوەر، ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە لە لێدوانێكدا رایگەیاندبوو، كە وەزارەتی پێشمەرگە ئاگاداری لێدانی ئەو خەندەقە نییە، لە بەرامبەردا ئەنوەری حاجی عوسمان گوتی "رەنگە تەندروستی باش نەبووبێ".


بابەتی پەیوەندیدار

سوپای پاسداران: دوو کەشتیی گواستنەوەی نەوت لە تەنگەی هورمز گڕیان گرت
ئێران25-11-2026

سوپای پاسداران: دوو کەشتیی گواستنەوەی نەوت لە تەنگەی هورمز گڕیان گرت

ئەندازیارێک لە بۆکان کەوتە خوارەوە و گیانی لەدەستدا
کوردستان25-11-2026

ئەندازیارێک لە بۆکان کەوتە خوارەوە و گیانی لەدەستدا

نرخی نەوتی برێنت دابەزیوە بۆ نزیکەی 90 دۆلار
ئابووری25-11-2026

نرخی نەوتی برێنت دابەزیوە بۆ نزیکەی 90 دۆلار

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە